تەرمی شەهید هۆزان قامیشلۆ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد هیرسان (هۆزان قامشلۆ) کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا لە کۆبانێ شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بەخاکسپێردرا.

بە سەدان هاوڵاتی شارۆچکەی قامیشلو و گوندەکانی دەوروبەری بەشداری مەراسیمی پرسەی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد هیرسان (هۆزان قامیشلو) بوون، کە لە 23ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شاری کۆبانێ شەهید بوو.

لە مەراسیمەکەدا هەڤاڵان و بنەماڵەی شەهید هۆزان قامیشلو، ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (TEV-DEM) و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، عیسام ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند، کە شەهیدان ئەو کەسانەن کە نرخێکی گەورەن لە پاراستنی وڵاتەکەماندا.

عیسام ئیبراهیم ڕایگەیاند، کە ئەوان لە ماڵئاوایی هەموو شەهیدێک دەناڵێنن، بەڵام پەشیمان نین و لەسەر هێڵی شەهیدەکان بەردەوام دەبن و ئاماژەی بەوەدا، سیخووڕەکان لەناو کۆمەڵگەدا ئاژاوە دەنێنەوە و وتی: سیخوڕەکان بەپارە خۆیان دەفرۆشن و شەهیدەکانمان زیندوون و لەگەڵماندا دەژین."

پاشان جوان هیرسان برای شەهید (هۆزان قامیشلۆ) قسەی کرد و شەهیدبوونی براکەی لە کوردستان پیرۆز کرد.

دواتر ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدەکەی خوێندەوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا تەرمی شەهید بە هەلهەلەلێدانی دایکان بەخاکسپێردرا.

ف.ق