تەرمی شەهید میشۆ بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید مەحمود میشۆ ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات، تەرمی شەهید مەحمود میشۆ ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستنیان بە مەراسیمێک بەڕێ کرد بەرەو گۆڕستانی شەهید دیجلەی شاری کۆبانێ و لەوێ بەخاک سپێردرا.

بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی کەم لە خاڵکی ناوچەکە و خانەوادەی شەهید مەحمود میشۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بەشداریان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیددا کرد.

مەحمود شیمۆ(مەحمود کۆبانێ) دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا شەهید بوو.

ز.ش