تەرمی شەهید رۆژدا باکور بەخاکسپێردرا

تەرمی رۆژدا باکور ئەندامی بەڕێوەبەری کەلتور و هونەری دیموکراتیک لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرکی رۆژئاوا بەخاکسپێردرا.

تەرمی رۆژدا باکور (بوهار یەشیلیورت) ئەندامی بەڕێوەبەری کەلتور و هونەری دیموکرات لە گۆڕستانی خەبات دێرک بەخاکسپێدرا. زۆر ناوەندی و هاوڵاتی بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. هاوڵاتیان تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر وەرگرتەوە و بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بە دروشمی ' شەهید نامرن' دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

تەرمی شەهید بە دروشم بەخاکسپیردرا.دواتر سەیید رەزا ئەندامی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و وتی، " شەهید بەهار لە تەمەنێکی بچوکدا تەڤگەری رزگاری کوردستانی ناسی و لە ڕێپیوانی تێکۆشانی خۆیدا زۆر جار دەستگیرکرا و بریندار بوو. شەهید بەهار لەگەڵ ئەوەی زۆر جار دەستگیر و ئەشکەنجەدرا، بەڵام دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت و دوای ئازادکردنی جارێکی دیکە بەشداری لە بزوتنەوەی رزگاریدا کردەوە."

جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرکیش قسەی کرد وتی، " کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاردایە، ئەرکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەل و پێکهاتەکانە کە لەسەر رێگەی شەهیدان کار بکەن و لەدژی پیلانگێڕیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکان بوەستنەوە."

لەسەر ناوی تەڤگەری کەلتوری و هونەری دیموکرات، ئەندامی کۆمینی سینەما، سافیناز عەڤدک قسەی کرد و وتی،" ئەرکمان بەردەوامیدانە بە ڕێبازی شەهیدان و خاوەنداریکردنە لە خوێنی ئەوان. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و خۆی ڕێکبخات بۆ ئەوەی شایەنی بەها و خوێنی شەهیدان بێت."

دواتر بڕوانامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

ف.ق