تەرمی شەهید ئەحمەد ساڵەح بەخاکسپێردرا

دانیشتووانی شەدادی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد دەحام ساڵەح، دووپاتیان کردەوە، درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن.

ئەمڕۆ، دانیشتووانی شارۆچکەی شەدادی لە کانتۆنی حەسەکە و بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان لە گۆڕستانی شارۆچکەکە گردبوونەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانی هەسەدە، ئەحمەد دەحام ساڵەح، کە لە ١٨ ی ئایار لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەی شەهید بوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، هاوکات شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازی دەیرەزۆر نمایشێکی سەربازییان پێشکەش کرد. پاشان فەرماندە لە هێزەکانی هەسەدە، محەمەد ساڵەح، گوتەیەکی پێشکەش کرد و ستایشی ڕۆڵی شەهیدانی کرد لە پاراستنی خاکی نیشتیمان، ڕوونی کردەوە: «شەهیدان دەسکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنن، بەبێ فیداکارییە مەزنەکانیان، وڵات داگیر دەکرا، خێر و بێری گەل تاڵان دەکرا».

لای خۆیەوە، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی شەدادی، هیبە عەبدوڵا، گوتی: «شەهیدان جەستەیان کردە پردێک تا گەلان بگەیەنن بە کەناری ئارامی و ئازادی و سەرکەوتن».

لە کۆتاییدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی شەدادی، ئیمان فەرەج، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید ئەحمەد دەحام ساڵەح کرا، پاشان تەرمی پیرۆزی لەنێو هەلهەلەی دایکان و درووشمی «شەهید نامرن» لە گۆڕستانی شەهیدان لە شارۆچکەی شەدادی بەخاکسپێردرا.

ف.ق