تەرمی شەهید ئەنەس ئەلفالح بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئەنەس ئەلفالح لە گۆڕستانی سڕین بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهیدی قەسەدە ئەنەس حەمەد ئەلفالح کە ٣ی تشرینی دووە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەی سڕین بەخاکسپێردرا.

مەراسیمەکە بە بەسەدان کەس بەشداریان کرد بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر سەرخوەبوون ئاڤیستا فەرماندەی قەسەدە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و بەڵێنی تۆڵەیدا.

سەرخوەبوون ئاڤێستا راشیگەیاند کە گەلانی هەرێمەکە لە ناوخۆ و دەرەوەدا رووبەرووی هێرش و مەترسی بوونەتەوە. هەروەها لەبارەی کەسایەتی شەهید ئەنەس گوتی، " نمونەی دیسیپلین، تێکۆشان و فیداکاری بوو."

ئایشە ئەفەندی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فوراتیش سەرەخۆشی لە دایکی شەهیدان و هاوڵاتیانی سڕین کرد و گوتی، خانەوادەی شەهیدان شان بە شانی قەسەدە تاوەکو دوارۆژێکی دیموکراتیک سەردەکەون.

دوایر ئەمگیهان شێخ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی شەهید بە بەرزکردنەوەی دروشمی دڵسوزی بۆ شەهیدان کۆتایی هات.

ف.ق