تەرمی شەهید ئیبراهیم میخائیل بەخاك سپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەكانی سۆتۆرۆ ئاریۆ"ئێبراهیم میخائیل" كە لەهێرشی ئاسمانی دەوڵەتی توركی داگیركەریدا شەهید بوو بەمەراسمێكی جەماوەری بەخاك سپێردرا.

دانیشتوانی حەسەكە، تەرمی ئەندامی هێزەكانی ناوخۆ ـ سۆتۆرۆ ئاریۆ"ئیبراهیم میخائیل" كە لە 12ی تەشرینی یەكەمدا لەهێرشێكی ئاسمانی دەوڵەتی داگیركەری توركدا لەنزیك كەمپی نەورۆز لەدێرك شەهید ببوو، بەخاكیان سپارد.

بەبەشداربوونی پێكهاتەكانی حەسەكە، كورد، عەرەب، سۆریان، ئاشور، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازی سڤیل و بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بەكاروانێك تەرمی شەهید لەدێرا"سەیدا عەزرا" لەگەڕەكی نەسیرا لەحەسەكە بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی سۆریان ئاشور بەرێكرا.

لەگوڕستان هێزەكانی سۆتۆرۆ مەراسێمێكی سەربازیان رێكخست و پاشان هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی سۆریان"سەنحەریب بەرسۆم"ئاخاوت و لەسەر تایبەتمەندی كەسایەتی شەهیدی كرد و وتی:"شەهید ئاریۆ لەكاروباری خۆیدا نموونە بوو، لەگەڵ دەۆروبەری خۆیدا خاوەن ئەخلاقی بەرز بوو و بۆ گەلەكەشی فەرماندارێكی مەزن بوو.

بەرسوم، بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر بەهێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەسەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریاشی رەخنە كرد و بانگەوازی بۆ قەدەغەكردنی ئاسمانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریای كرد.

سەنحەریب بەرسووم ئەوەشی ووت؛ رووی دەمان بەتایبەتی لەهێزەكانی گەرەنتی كار بەتایبەتی روسیا و ئەمریكا ئەوەیە كە راست نییە ئەوانەی كە شەڕی تیرۆریان كردوە و ئەوانەی پشتیوانی تیرۆر دەكەن وەكو یەك سەیر بكرێن.

وەتەبێژی هێزەكانی سۆتۆرۆ ئاكاد حەنا ئاماژە بەپلەی شەهیدبوون كرد و وتی؛ شەهیدبوون، نرخێكی هەرە پیرۆزە، چونكە تاكانە ئامرازی پاراستنی ژیانی ئازاد و بەروومەتە.

هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی سۆریان ئاشور یەعقوب داوودیش سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهید كرد و شەهیدانی رێگای ئازادی سڵاو كرد.

لەكۆتایی مەراسیمەكەدا، هاورێبازانی شەهید تەرمی شەهیدان لەسەرشان هەڵگرت و بەدرۆشمی شەهید نامرن و بەهەلهەلەی دایكان، تەرمی شەهیدیان بەخاك سپارد.

ف.ق