تەرمی شەهیدی ئەرکی خۆپاراستن بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید محەمەد ئەلمحەمەد ئەندامی هیزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەی شەدادی حەسەکە بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بە سەدانی دانیشتووی ناوچەی شەدادی باشوری پارێزگای حەسەکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەندامانی دەزگا سەربازی و مەدەنیەکان بەشداریان لە مەراسیمی شەهید محەمەد ئەلمحەمەد کرد کە ١١ی تشرینی یەکەم لە ئەلدەشیش شەهید ببوو.

کاروانی ئۆتۆمبێلەکان لەبەردەم دەزگای خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بەڕێکەوت. لە گۆڕستانەکە مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا، عەبد محەمەد ئەلسەیار فەرماندە لە هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

ئەلسەیار ئاماژەی بە بەردەوامی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلانی هەرێمەکەدا بۆ دەرکردنی داگیرکەران و چەتەکان و رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان. هەروەها رایگەیاند، لەدژی هەرێمەکە شەڕێکی سەربازی، سیاسی و دەرونی بەڕێوە دەبرێت.

دواتر ناجی ئەلنجوم بەناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وتی، "هەرچەند باسی قاڕەمانی شەهیدان بکرێت کەمە، بەڵام ئێمە لەسەر ڕێچکەی ئەوان دەبین و تێکۆشان دەکەین."

دەزگای خانەوادەی شەهیدان بڕوانامەی شەهید محەمەدی رادەستی خانەوادەکەی کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپێردرا.

ف.ق