تەرمی شەڕڤانێکی قەسەدە لە شەداد بەخاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەهدی عەبوود( دڵشێر) کە ڕۆژی ٥ی ئادار لە لە هەرێمی سەحێلی دێرئەزۆر شەهد ببوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

بە بەشداری سەدان هاووڵاتی حەسەکە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە مەهدی عەبوود کە ڕۆژی ٥ی ئادار لە هەرێمی سەحێلی-ی دێرئەزۆرشەهید ببوو، لە بەردەم بینای بنەماڵەی شەهیدان وەریانگرت و بەرەو گۆرستان بەرێکەوتن.

لە گۆرستان مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی و مەراسیمی سەربازی شەڕڤانای قەسەدە دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا لە سەرناوی مەجلسی سەربازی دێرئەزۆر فەرماندە محەمەد سەنجارقسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە ئەوان هەتاکوو سەرکەوتن درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان بن.

محەمەد سەنجار باسی لەوە کرد کە شەهید دلشێر بۆ ئازادی و پاراستنی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانی خۆی فیداکردووە.

لەکۆتاییدا گەل بە درووشمی شەهید نامڕێت و هەلهەلەی دایکان  تەرمی شەهید سپێردرایە خاک.

ک-ش