تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەلجاسم بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ویسام حەسەن ئەلجاسم بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ویسام حەسەم ئەلجاسم بە رێورەسمێک لە منبج بەخاکسپێردرا کە لە ٢٨ی شوباتدا لە عەین عیسا شەهید ببوو.

جەماوەر تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانەی فورات وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهیدانەوە برا. رێورەسمەکە بە رێورەسمێکی سەربازی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەستی پێکرد.

دواتر محەمەد عەلی فەرماندە لە ئەنجومەنی سەربازی منبجدا قسەی کرد و وتی، " دوێنێ شەهیدێکمان بە خاکسپارد و ئەمڕۆش شەهیدی قاڕەمانمان ویسام ئەلجاسم بەڕێدەکەین. خوا هەڵیبژارد کە ویسام شەهید ببێت، لەبەرئەوەی بەڵێنیدا کە تێکەڵ بە کاروانی نەمران ببێت."

هەروەها بەڵێنی بەردەوامی رێچکەی شەهیدانیدا و وتی، " تاوەکو دلۆپێک خوێن لە لەشماندا بێت بەردەوامی بە رێچکەی شەهیداندا دەبین، لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی ئەم خاکەین و خاکەکەمان دەپارێزین."

محەمەد ئەلحەسەن ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و بەڵێنی پاراستنی میراسی شەهیدان و بەردەوامیدان بە هێڵی شەهیداندا.

محەمەد خێر شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەری مەدەنی دیموکراتی منبج و گوندەکانی ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، " لە کاتێکدا کە گەل سەرقاڵی کارەساتی بومەلەرزەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە فڕۆکە دەکاتە ئامانج. ئێمە بەگوێرەی ئەخلاقمان دەجووڵێینەوە و هاوکاری لێقەوماوان دەکەین، بەڵام داگیرکەران بەگوێرەی کەلتوریان دەجووڵێنەوە. ئێمە بەردەوامی بە رێپێوانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەین."

دواتر مەحمود ئەبو عیدۆ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی شەهید بە دوشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق