تەرمی ئامەد رۆژدەم شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی محەمەد جومعە ئەلعوبێد (ئامەد رۆژدەم) شەڕڤانی قەسەدە بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهید دژواری شاری حەسەکە بەخاکسپێردرا.

تەرمی محەمەد جومعە ئەلعوبێد (ئامەد رۆژدەم) شەڕڤانی قەسەدە بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهید دژواری شاری حەسەکە بەخاکسپێردرا کە لە ٢٦ی کانونی دووەم لەسەر ئەرکی خۆی شەهید بوو.

تەرمی شەهید لەلایەن دانیشتوانەوەی لەبەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە وەرگیرایەوە و بە کاروانێک بۆ گۆرستان بەڕێکرا.

لە رێورەسمەکەدا عیدا شەمۆ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و وتی، " ئێمە لەسەر رێچکەی شەهیدانمان و هزری رێبەر ئۆجالان دەبین. بۆ پاراستنی خاکی وڵاتەکەمان ئامادەین باجی قورس بدەین."

عەبید محەمەد سایر بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیە سەربازیەکانی ئەرکی خۆپاراستنیش بەڵێنی رزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانیدا و وتی، " هێزەکانمان هەموو پلانەکانی دژی هەرێمەکەمان و هێرشی سەر زیندانی سەناعەیان تێکشکاند."

دواتر، هێڤین سینۆ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهید خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد.

تەرمی شەهید بە هەلهەلەلێدانی دایکان و دروشمی ' شەهید نامرن' بەخاکسپێردران.

ف.ق