تەرمی عیماد ئیبراهیم تەرمی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی عیماد ئیبراهیم شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامشلۆ بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا کە ٤ی ئازار لە حەسەکە شەهید بوو.

تەرمی عیماد ئیبراهیم (قەهرەمان قامشلۆ) شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامشلۆ بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا کە ٤ی ئازار لە حەسەکە شەهید بوو. بە سەدان کەس لە دانیشتووانی قامشلۆ بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. لە رێورەسمەکەدا وێنەی عیماد ئیبراهیم شەڕڤانی قەسەدە بەرزکرانەوە و بێ وەستان دروشمی ' شەهید نامرن' وترانەوە.

لە رێورەسمەکەدا زوێر عەلی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی عامودێ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و هەموو گەل کرد. هەروەها لە کەسایەتی هەموو شەهیدانی ئازادی و بە تایبەتی شەهیدانی مانگی ئازاردا، یادی شەهیدانی کردەوە و وتی، " شەهید قەهرەمان بووە خونچەیەک لە مانگی ئازاردا کە گیانی خۆی بەخت کرد بۆ ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. هەر وەک چۆن کاوەی ئاسنگەر لە بەرامبەر زوڵم سەری دانەنەواند، هەر وەک چۆن مەزلۆم دۆغان لە زیندانی ئامەد بە بەرخۆدانی مێژوویی سەرکێشی بۆ هەموو گەلی کورد کرد، ئەمڕۆ شەهید قەهرەمانیش بۆ ئازادی گەلەکەی، ئازادی مرۆڤایەتی و بۆ پێکهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە گیانی بەخت کرد."

لە کۆتایی قسەکانیدا، زوێر عەلی بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێچکەی شەهیداندا.

دواتر سەعید فەرسۆ فەرماندە لە ئەنجومەنی سەربازی عامودێ، شەهیدانی ئازادی بە بیر هێنایەوە و وتی، " قەک قەسەدە، ئێمە لەسەر رێچکەی هاوڕێ شەهیدەکانمان خەبات دەکەین. هیچ کاتێک بەرخۆدانی هەڤاڵانی شەهیدمان لەبیر ناکەین. بەڵێن دەدەین تاوەکو کۆتایی لەسەر رێچکەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان خەبات بکەین و گەلەکەمان بپارێزن."

بە ناوی خانەوادەی شەهید قەهرەمان  قامشلۆ، ئامۆزی شەهید بەهار ئامەد قسەی کرد، دڵسۆزی خۆی بۆ شەهیدە نەمرەکان پیشاندا و تەئکیدی لەسەر بەرخۆدان کردەوە.

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا تەرمی شەهید قەهرەمان قامشلۆ بە هەلهەلەلێدان و دروشمی ' شەهید نامردن' بە خاکسپێردرا.

ف.ق