تەرمی ئەو منداڵەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەو منداڵەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە گوندی تنبی ناوچەی شێراوای عەفرین شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.

تەرمی ئەسەد محامید ئەو منداڵەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر گوندی تنبی ناوچەی شێراوای عەفرین شەهید بوو، بەخاکسێپردرا.

دانیشتوانی عەفرین بە رێورەسمێک تەرمی ئەسەد محامیدیان لە نەخۆشخانەی ئاڤرینی ناوچەی فافینی کانتۆنی شەهبا وەرگرتەوە و لە گوندی تنب بەخاکسپێردرا.

'دەوڵەتی تورک منداڵ دەکوژێت'

لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان نەدێر مسلێم لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد و وتی، " ئێمە هیرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکەمان شەرمەزار دەکەین. دوێنێش لە گوندی تنب ئەسەد محامید شەهید بوو. سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەین.

لەسەر ناوی بەڕێوەبەری ناوچەی شێراوا وەحید حەمیدۆ قسەی کرد و رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک هەموو کاتێک هەرێمەکە تۆپباران دەکات و مندال دەکوژێت.

ف.ق