تەرمی زاهید ئەلحسێن شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی زاهید ئەلحسێن شەڕڤانی قەسەدە کە بە جەڵتەی دڵ شەهید بوو، بە رێورەسمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمی زاهید ئەلحسێن شەڕڤانی قەسەدە کە بە جەڵتەی دڵ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی حەسەکە بەخاکسپێردرا. بە سەدان دانیشتوانی ناوچەی شەداد و گوندەکانی دێرەزۆر بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.

گەل، تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانەی شەهید ساریا لە حەسەکە وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بردیان. لە گۆڕستانەکە، دوای خولەکێک رێزگرتن، خەیس ئەلخەلەف ئەندامی بەڕیوەبەری ئەنجومەنی شەهیدانی شاروچکەی سۆری دێرەزۆر قسەی کرد و ئاماژەی بە فیداکاری شەهیدان کرد و رایگەیاند، شەهید بە خوێنی خۆیان داستانی فیداکاری و قاڕەمانیان نووسیوەتەوە.

خدر ئەلکەدرۆ فەرماندار لە ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر قسەی کرد و وتی، " شەهید زاهیدیش وەک هەموو هاوڕێکانی بۆ ئاسایشی و ئارامی گیانی خۆی بەخت کرد. ئێمە سەرمان لەبەرامبەر یادەوەریەکانی دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین بەردەوامی بە رێچکەی بدەین."

ئەل کەدرۆ رایگەیاند، لەپێناو سەرخستنی پرۆژەی دیموکراتی گەلانی هەرێمەکە بە هەزاران شەهیدماندا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و زۆر لایەن هەوڵی لەناوبردنی پرۆژەکە دەکەن.

دواتر تەرمی شەهید بە دروشمی 'شەهید نامرن' لە گۆڕستانی شەهیدانی شەدادی حەسەکە بەخاکسپێردرا.

ف.ق