تەڤدەم: هێرشەکە دوای کۆبوونەوەی ئاستانا ڕوویدا

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) هێرشەکەی سەر فەرهاد شیبلی لە کەلار شەرمەزار کرد و وتی: ئەم هێرشە دوای کۆبوونەوەی ئاستانە بە هاوکاری حکومەتی عێراق و پەدەکە ئەنجامدراوە.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی شەهیدکردنی فەرهاد شیبلی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکانی کرد سەبارەت بەو تاوانە ترسنوکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر.

تەڤدەم لە راگەیەندراوەکەیدا وتی: "سەرەتا سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەموو کەسوکاری شەهیدان دەکەین. فەرهاد شیبلی و هەڤاڵانی لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی کەلاری نزیک بەغدای پایتەختی عێراق شەهید بوو. ئەم ئامانج کردنە لە چوارچێوەیەکی زۆر مەترسیداردا ڕوودەدات، چونکە لە قوڵایی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە شێوەیەکی زۆر، لە ئاسمانی عێراق بفڕۆکەکانیدا بەکاردێنێت. سنووری عێراق و سوریا دەبەزێنێت. هەرچەندە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەن، بەڵام چاویان لەو پێشێلکارییانە داخستووە."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم ئامانجە دوای کۆبوونەوەی ئاستانە و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و پەدەکە ئەنجامدراوە. لەگەڵیدا ڕێککەوتننامەی سیاسی پێشکەش بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر . بۆ ئەوەی ڕێگە بە فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بدات ڕێبەر و فەرماندەکانی بزووتنەوەکەمان بکەنە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: شەهید فەرهاد شیبلی یەکێک بوو لە فەرماندەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەیان ساڵ خزمەتی گەلی کردووە و بەشێکی ژیانی کردووەتە قوربانی. شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر بوو و لە دامەزراندن و بنیاتنانی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیدا کاری دەکرد و هەروەها وەک ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری تەڤدەمکاری دەکرد. ئامانجی ئەو ڕێکخستن و خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە بوو. لە هەموو شوێنێک و بێ جیاوازی ڕۆڵی لەدروستکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هۆزەکانی هەرێمدا هەبووە.

ئێمە بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان بە توندی ئیدانە دەکەین. ئەو تاوان و کارە ترسنۆکانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و بەئامانجگرتنی بەردەوامی فەرمان و هێماکانمان شەر مەزار دەکەین و ئەوان وەک هاوبەشێکی سەرەکی ئەم کردەوانە لە دەرەوەی ئەخلاق و بەها مرۆییەکان و وەک بەرپرس دەبینین.

لە بەیاننامەکەدا بەڵێندرا، کە ڕێبازی شەهید فەرهاد و هەموو شەهیدانی ئازادی پەیڕەو بکەن و بەیاننامەکە بەم شێوەیە کۆتایی هاتووە: "پێداگریمان لەسەر بەرزکردنەوەی تێکۆشان لە دژی هەڕەش و داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک زیاتر دەبێت. داوا لە هەموو پێکهاتەکان و هێزە سیاسی و نەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و یەکێتیەکان دەکەین کە ئامادەیی مەراسیمی شەهید فەرهاد بن، بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی قۆناغی ئێستا بدەینەوە و ئیرادەی شەهیدان جێبەجێ بکەین."

ف.ق