تەڤدەم: هێرشەکانی سەر شەهبا و شەنگال و زاپ پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە

هاوسەرۆکانی تەڤدەم ڕایانگەیاند، هێرشەکانی سەر شەهبا، شەنگال و زاپ پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و ڕاشیانگەیاند، "سەرکەوتن لە زاپ دەبێتە سەرکەوتن بۆ تەواوی کوردستان، بۆیە دەبێت هەموان ئەو بەرخودانە بەهێزتر و گەورەتر بکەن".

لەلایەکەوە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ بە پشتیوانیی پەدەکە و لەلایەکی دیکەوە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی شەهبا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. ڕوکەن ئەحمەد و غەریب حسۆ هاوسەرۆکانی بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (تەڤدەم / TEV-DEM) لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند، ئەنجامدانی ئەو هێرشانە لە یەک کاتدا بۆ ئەوەیە، کە ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن.

هاوسەرۆکانی تەڤدەم هێرشەکانی سەر زاپ، شەنگال و ڕۆژئاوا و کاریگەرییەکانیان و دەرەنجامەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکردەوە.

'دەبێت گەلەکەمان لە ڕووی ڕاستەقینەی بنەماڵەى بارزانی تێبگەن'

 ڕوکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤدەم لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا و هێرشە هاوکاتەکانی سوپای عێراقی حکومەتەکەى مستەفا کازمی بۆ سەر شەنگال وتی، "دەبێت گەلی باشووری کوردستانمان و خەڵکی شەنگال ئەوە بزانن، کە تەنها نین. بە تایبەتی دایکان بەرەنگاری دەکەن و لەگەڵ شەڕڤانانن. لە پاراستنی شەنگال دا بە بڕیاربوون و پێداگربوون نیشان دەدرێت".

ڕوکەن ئەحمەد لە هێرشە داگیرکەرییەکاندا ئاماژەی بە هێڵی خیانەتی پەدەکە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت گەلی باشووری کوردستان لە دژی ئەو خیانەتە بوەستنەوە و وتی، "خیانەت تەنها بە رێکخستن لە ناو دەچێت. ئەگەر ئێمە خۆمان بە رێکخستن بکەین و بە شێوەیەکی گەورە بەرەنگاری بکەین، ئەو کاتە خیانەتیش لە ناو دەچێت. بەرخودانی گەلان دەسەڵاتی فاشیستی و خیانەت هەڵدەوەشێنن. دەبێت گەلەکەمان لە ڕووی راستەقینەى بنەماڵەی بارزانی تێبگەن. پێویستە بزانن، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان گەل دەکەنە قوربانی. بۆ ئەوەى خیانەت لە ناو بچێت دەبێت کوردستانیان بەرخودان و بەرەنگاریی خۆیان بەهێز بکەن".

'دەبێت ئێمە باشتر پشتیوانی لە بەرخودانی گەریلا بکەین'

ڕوکەن ئەحمەد لەبارەی گەریلا، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشن وتی، "بەرخودانی ئەوان هەرگیز هیچ کات بە تەنها و بێ پشتیوان نابێت. گەریلا هیوای گەلانە. دەبێت گەلی کوردستان ئەوە بزانێت، کە ساڵ ساڵی ئازادییە. نابێت ئێمە دانیشین، بەڵکو دەبێت ئێمە لەسەر پێ بین و بەرخودانی خۆمان گەورە بکەین. ئەرکێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی گەلی رۆژئاواش. دەبێت هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان، بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەرخودان بەهێزتر بکەن و زیاتر پشتیوان بن".

هاوسەرۆكی تەڤدەم غەریب ووتی؛ توركیا، عێراق و پەدەكە بۆ لەناوبردن و دەسكەوتەكانی گەلەكەمان هێرش دەكەن، لەبەر ئەوەش لەشەهباوە تا زاپ شەڕ لەگۆڕەپانێكی مەزندا بڵاو بوووەتەوە و رایگەیاند؛ حكومەتی كازمی بەپشتیوانی پەدەكە هێرش دەكاتە سەر شەنگاڵ. بەدرێژایی سنور دەیانەوێت ئیرادەی گەلی كورد و كۆمەڵگەی ئێزیدی لەناو ببەن. لەدژی ئەو هێرش و سیاسەتە گڵاوانە، ئێمە بەرخۆدانی و قارەمانیەتیەكی گەورەمان نواند. ئێمەش لەسەر ناوی تەڤدەم و دام و دەزگاكانی، پشتیوانی و سڵاومان ئاراستەی ئەم بەرخۆدانە دەكەین.

غەریب حسۆ دەستنیشانی كرد كە هەندێ لایەنی كوردی كەوتوونەتە خزمەتی دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە و بەمشێوەیە لەدژی گەلی كورد كەوتوونەتە ناو جمۆجوولەوە. لەم بابەتەدا هەڵسەنگاندنی وەهای كرد. بەبێ ئەوەی بیر لەداهاتوو بكەنەوە وەها دەكەن. دەبێت ئێمە ئەم داگیركەر و خیانەتە شەرمەزار بكەین و رووی راستیان نیشانی هەر كەس بدەین. پەدەكە بۆچی بەشداری پیلانێكی وەها گڵاو و پیس دەبێت؟ كاتێك هەر كەس راستیەكانی بینی، دەتوانن ببنە خاوەن هەڵوێست و دەبێتە بەو ئامانجەوە بەرپرسیاریەتی خۆشیان جێبەجێ بكەن. دەبێت بەشێوەیەكی بەردەوام ئێمە لەچالاكی و بەرخۆداندا بین.

باكور و رۆژهەڵاتی سوریا پشتیوانی گەریلایە

هاوسەرۆكی تەڤدەم غەریب حسۆ راشیگەیاند كە تێكۆشانی گەریلا لەزاپ و ئاڤاشین بەجۆش و مۆڕاڵێكی مەزنەوە بەردەوامە و گاریگەریەكی گەورە لەسەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریاش دەكات و رایگەیاند كە دەبێت هەر كەس خاوەنداری لەم تێكۆشانە بكات.

غەریب حسۆ بەبیری هێنایەوە كە پێكهاتەكانی گەل لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا لەهەموو شار و ناوچە و قەزا و ناحیە و گوندەكانیدا لەم قۆناخەدا هەڵوێستیان لەدژی داگیركاری نیشانداوە و وەهاش بەردەوام بوو:

بەرخۆدان لەزاپ و ئاڤاشین و سەركەوتن لەوێدا وەكو بەرخۆدانی خۆمان دەبینین. چۆنكە ئەگەر دۆژمن لەوێدا سەربكەوێت لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریاش ئەوا شتی زۆر خراپ روو بدەن. ئەگەر دۆژمن لەزاپ و ئاڤاشیندا بن بكەوێت ئیرادەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریاش سەركەوتن قازانج بكات. ئیرادەی گەلان بەیەكەوە گرێدراون. لەدژی داگیركەری و هێرش یەكگرتوو بوون. باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدان لەشەهبا تا زاپ وەكو سەركەوتنی داهاتووی خۆیان دەبینن.

ژ.ت / ح.خ