تەڤدەم: پەکەکە بۆ گەلەکەمان هەڵهاتنی رۆژێکی نوێیە

یەڤدەم ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی، "پەکەکە بۆ گەلەکەمان هەڵهاتنی رۆژێکی نێیە."

ئەمڕۆ تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) لە راگەیەنراوێکدا دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە گەلی کورد پیرۆز کرد.

راگەیەنراوەکەی تەڤدەم بەم شێوەیەیە:-

"ئێمە ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئەندام و فەرماندارانی پەکەکە، لە رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و هەموو هێزەکانی گەریلا و هەڤاڵان لە زینداندا و خانەوادەی شەهیدان پیرۆز دەکەین. هەروەها ئەم رۆژە مێژووییە لە هەموو گەلی کوردستان و هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.

بۆ دروستکردنی بناغە و رەگەزی زانستی بۆ بنیاتنانی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دیموکراتی بە پێی دەرفەتی خۆسەر، پەکەکە دامەزرێنرا. ئەمەش لە سایەی لێکۆلینەوە و ستراتیژی مێژوویی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و هەڤاڵانی بوو لەدوای تێکۆشانی هزری و ئایدۆلۆژی.

میلادی پارتەکە، وەک دەرکەوتنێکی رۆژێکی نوێیە بۆ گەلەکەمان و سەرەتای بنیاتنانی قۆناغی گۆڕانکاریەکی گەورە بوو کە هیوا و بڕوای لە نێو بەشەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا دروست کرد. هەروەها ریزی کوردی ڕێکخستنەوە و بۆ شۆڕشی رزگاری نیشتیمانی کوردستان گۆڕی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی کورد. بەهۆی کاریگەری گەورەی بەرخۆدان هەڤاڵانی زیندان، چیاککان و شارەکان بۆ پاراستنی کەلتور و بەهای کۆمەڵایەتی و مرۆڤی لە دەستی فاشیست و داگیرکەران، شۆرشی ئیرادەی گەلانی ئازادیخوازیان لە هەرێمەکە و جیهان دەستپێکرد.

مێژوو پڕە لە رووداوی پێشبینینەکراو. بەهۆی پیلانگێڕی هەرێمی و نێودەوڵەتی تەڤگەری رزگاریخوازی کوردستان رووبەرووی زۆر سەختی بووەوە. بەڵام تەڤگەرەکەمان بەرخۆدانێکی سەردەمیانەو و بێوێنەی ئەنجامدا و پشتگیری لە ئیرادە و بەرخۆدانی گەلانی عەرەب، ئاشوری و سوریانی و ئەرمەنی کرد و لە پێناو پشتگیری ئەخلاقی بۆ بەرخۆدانیان گەلان لە شەنگال و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە گشتی بە هەزاران فیداکاری گەورەیان ئەنجامدا.

ئێمە بەرخۆدانی پەکەکە و هەڵوێستی مرۆیی و نیشتیمانی پەکەکە بەرز لەقەڵەم دەدەین. ئێمە سڵاو لە گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمەکە و هەموو ئاشتیخوازەکان دەنێرین کە بەشداریان لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دەکەن."

ف.ق