تەڤدەم: ئاکەپە بە پشتیوانی پەدەکە لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە

تەڤدەم رایگەیاند: مەسرور بارزانی بە لێدوانەکانی هەوڵی شەرعیەتدان بە داگیرکاریی تورکیا دەدات و ئاکەپە بە پشتیوانی پەدەکە لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە."

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤدەم کاردانەوەی لە بەرامبەر بەو لێدوانانەی کە ئیدارەی باشوری کوردستان بڵاویدەکاتەوە پیشاندا.

راگەیەنراوەکەی تەڤدەم بەم شێوەیەیە:

"ململانێ و شەڕەکانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا بە مەبەستی سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ئیرادەی خەڵکدا بووە هۆی ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەوێتە قەیرانێکەوە کە ناتوانێت هەژموونەکەی بسەپێنێت.

زۆربەی ئەو شەڕ و ململانێیانە لە کوردستان ڕوودەدەن دەیان ساڵە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی ئیرادەی گەلی کوردمان کە کوردستان و خەڵکەکەی وەک زەمینەیەکی تاقیکردنەوەی چەکی کوشندە و چەکی کیمیایی بەکاریان هێناوە شەڕێکی پاکتاوکارانەی نەژادی بەرپا دەکات. هەروەها هەموو ڕۆژێک لە کوردستان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. بە تایبەتی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە باشوور و تاوان و هێرشی تیرۆریستی دژ بە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوا لە هەمان کاتدا سیاسەتی قێزەون لە دژی ئیرادەی گەلەکەمان پەیڕەو دەکرێت و بەم دواییانە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری تورک کە ڕق و کینەی خۆی بۆ ناوی کوردستان و ناولێنانەکەی ڕوون دەکاتەوە.

لە ئەنجامی بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و گەریلاکان و گەلی کورد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان لە داگیرکاری، دەوڵەتی تورک بە سەرۆکایەتی ئاکەپە گەیشتووەتە مەترسی و ئێستا لە سەختترین قۆناغەکانیدا دەژی و گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کەس گوێی لێناگرێت.

لە لایەکی دیکەوە بە هۆی پشتگیری هەندێک لایەنی کوردی کە بانگەشەی پاراستنی کورد دەکەن پەدەکە بە پلەی یەکەم ئاکەپە لەسەر پێ ماوەتەوە. لە جیاتی یەکخستنی هێزەکانیان لەم کاتەدا بۆ نیشاندانی هەڵوێستێکی نەتەوەیی لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیا کە ڕۆژانە هەڕەشە لە جینۆساید لە دژی کورد دەکات، پەدەکە شەرعیەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان دەدات.

دەبوایە بەڕێوەبەرانی پەدەکە ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان لەم پرۆسە چارەنوسسازەدا ببینن، بەڵام سەرکردەکانی ئەم سەردەمە لێدوانی مەترسیدار و توند دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و گەریلاکان دەدەن. لە دواین لێدوانی مەسرور بارزانیدا تێڕوانینی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری ڕوونکردەوە و ئێمە هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندی گەلەکەمان ناکات و بەپێچەوانەوە نیگەرانی گەلەکەمانی لێکەوتووەتەوە.

ئێمە دەڵێین ئەم لێدوانە فۆرمێکی تورکییە و دژی ویست و بەهاکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەگشتییە.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەو سیاسەتانەی پەدەکە کە پشتگیری سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هێرشەکانی دژ بە ئیرادە و بەهاکانمان دەکەن ئاشکرا بکەن."

ف.ق