تورکیا گوندەکانی منبج بۆردومان دەکات

سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی باخی و گوندەکانی دەوربەری منبج بۆردوومان دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەربارەی بۆردومانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی ڕاگیندراوێکی بڵاوکردوە، ئاماژە بەوەدەکەن کە تورکیا لە بارەگاکانی سەربازی گوندی یاشڵی، توخارا بچووک  لە باکوری ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژئاوای شار کە دروستیان کردوە، گوندی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکانی نێوان ئەنجوومەنی  سەربازی منبج و چەتەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومان دەکەن.

هاوکات لە ڕاگیندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە سوپای تورکیای داگیرکەر گوندەکانی ئبدیس، دەندەلێ و جاموسیا و باخچەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردوومان دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە تا ئیستا ١٠ تۆپ لە گوندی جبلا سیدا کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای منبج کەوتوە. دەوربەری گوندی تۆخرای گەورە بە هاوان بۆردوومان کرا، لە ئەنجامی بۆردوومانەکان زیانی مادی دروست بوە.