ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە وەرخەلی ئاڤاشین بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی لە ناوچەی بەرخۆدانی وەرخەلی ئاڤاشین بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو؛

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ هێزەکانمان لە ناوچەی ئاڤاشین دژی ئەو داگیرکەرانە چالاکییان ئەنجامدا، کە دەیانخواست هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تریش برینداربوون. ئەو چالاکییە سەرکەوتووانە، بۆ سڵاوکردن بوو لە بەرخۆدانی وەرخەل، کە بە ئیرادە و ویستێکی زۆرەوە دژی داگیرکەران دەجەنگن".

ژ.ت