ڕوکسەن عەوداڵی ئازادی بوو و دوای ئازادیی کەوت

ڕوکسەن لە تەمەنی بچووکییدا لەژێر کاریگەری دیمەن و ڤیدیۆی گەریلا ژنەکاندا بووە شاهیدی راستیی ژنە گەریلاکان، کە فیداکارانە بەرخودان و بەرەنگارییان دەکرد. باوکی ڕوکسەن محەمەد تاهیر وتی: "ڕوکسەن عەوداڵی ئازادی بوو و بەدوای ئازادیدا دەگەڕا و بینیی.

ڕوکسەن زاگرۆس (نەورۆز تاهیر) خەڵکی شاری قامیشلویە و یەکێکە لە ١٧ گەریلایە، کە لە مانگەکانی ئاب، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمدا لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.

ڕوکسەن زاگرۆس لە شاری قامیشلۆ پێشەنگایەتیی بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد لەدایک بوو، لە خێزان و ژینگەیەکی وڵاتپاریز و نیشتمانپەروەردا گەورە بوو. لەبەر ئەوەی لە ٢٢ی ئازاری ساڵی ١٩٩٨دا لە دایک بووە و ئەوەش دەکاتە ڕۆژێک دوای نەورۆز، بنەماڵەکەی ناویان نا نەورۆز.

بە بیر و کولتوری بەرخۆدان و خۆپاراستن گەورە بوو

ڕوکسەن لە ژینگەیەکدا گەورە بوو، کە کلتوری بەرخۆدان تێیدا زیندووە و ئەمەش دەرفەتی ئەوەی پێ بەخشی، کە بە خێرایی تێکۆشان بناسێت. لە کاتێکدا ڕووناکییەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوچەکە بڵاوبوویەوە و هێرشەکانی داعش زیادیان کردبوو، لە هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٤دا لە بەردەم بینای ئیکۆلۆژی و شارەوانی قامیشلۆ دا ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید بوون، کە ژنیشیان لە ناودا بوو، ئەو شەهیدانە کاریگەرییان لەسەر ڕوکسەن دروستکرد و سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد. ڕوکسەن بەشداری ریزەکانی زوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بوو، ئەو خەباتەی بۆ خۆی بەکەم دەزانی و لێکۆڵینەوە و لێوردبوونەوە گەیاندنێیە قۆانغێکی تر. لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە نەورۆزی ڕمێلان داەکات و لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٤دا لە قۆناغی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا بووە شاهیدی پێشەنگیی ژنانی کورد و بە هۆشیارکردنەوەی گەلان، کە بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دا دەکرد، بڕیاری دا بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بێت.

دەکەوێتە ژێر کاریگەریی گەریلا ژنەکان

ڕوکسەن، کە لە تەمەنی بچووکییەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری دیمەن و ڤیدیۆی گەریلاکانی ژن، کە بۆ ئازادیی گەل و وڵات بە فیداکاریی گەورەوە لە بەرەکانی شەڕدا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. سەرنجی ڕوکسەن دەچێتە سەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بایەخپێدان و سەرنجی زیاتر دەبێت.

ڕوکسەن وەک ژنێکی کورد لە دژی هێرشە قڕکەرەکان، لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەشداری تێکۆشان بوو، لەو ناوچانەدا مایەوە کە شەڕی قورسیان تیادا بەڕێوەچوو.

ڕوکسەن ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی مەتینا گەریلا بوو. بە ئەزموونی گەریلایی خۆی چوو بۆ زاپ. ڕوکسەن کە لە هەموو ساتێکی زاپدا خاوەنی ڕەنجە، هەمیشە بە کەسایەتییە پڕ لە وزە و زەحمەتکێشەکەی پێشەنگایەتیی دەکرد.

لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەرخۆدانی کرد

ڕوکسەن بێ سنوور بەشداریی لە کارەکانی ژیاندا دەکرد و هەم لە بواری سەربازی و هەم لە بواری ئایدۆلۆژیدا خۆی پێشدەخات و لە پراکتیکدا پێشەنگایەتیی جەنگاوەرێکی شۆڕشگێڕی نیشان دەدا.

ڕوکسەن یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بوو، کە بە شێوەکی چالاکانە بەشداریی لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا کرد. ڕوکسەن، کە هەرگیز لە هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنەکانی سازشی نەدەکرد، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە زاپ لە کاتی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.

محەمەد تاهیری باوکی ڕوکەسن و خوشکە گەورەکەی بە ناوی کەوسەر تاهیر لەبارەی شەهید ڕوکسەن زاگرۆسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی شەهید ڕوکسەنیان کرد و کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پارتی (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هەبوو.

محەمەد تاهیر لەبارەی منداڵیی ڕوکسەنی کچییەوە وتی: "لە ناو منداڵەکانمان دا لە هەموویان زیاتر پەیوەندیی بە دایکییەوە هەبوو.  لەبەر ئەوەی ئەو بچووکترین منداڵی ماڵەکە بوو، بۆ من، بۆ دایکی، بۆ خوشک و براکانی بە نرخ و هێژا بوو. هەبوون و نەبوونی لە ماڵەوە  دیار بوو. لەبەر ئەوەی شەرمن بوو  بێدەنگیش بوو، بەڵام هەندێک جار بە وشەکانی هەموو شتێکی دەگۆڕی."

باوکی شەهید ڕوکسەن ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە ڕوکسەن هەر لە منداڵییەوە لە ژێر کاریگەریی ڤیدیۆ و دیمەنەکانی گەریلای ژنەکاندا بوو و دەیوت: 'خۆزگە منیش لەگەڵیان دا بومایە'. دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا و تەقینەوەکەی بەردەم شارەوانیی قامیشلۆ، ڕوکسەن زیاتر گۆڕا، لە کەش و هەوای شەڕێکی سەختدا بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد".

دۆزی ڕوکسەن دۆزی گەلێکە

محەمەد باوکی شەهید ڕوکسەن ئاماژەی بەوەشدا، دایکی دوو مانگ پێش شەهیدبوونی ڕوکسەن هەستی بە شەهیدبوونی ڕوکسەن کردووە و وتی: "ڕوکسەن تەنها شەڕی بۆ نەکرد، شەڕەکەى و دۆزکەى دۆزی گەلە، ئەو عەوداڵی ئازادی بوو و دوای ئازادی کەوت و بە ئازادیی گەیشت".

باوکی لە درێژەی وتەکانیدا کاردانەوەی بەرامبەر دەوڵەتی تورک و پارتی (پەدەکە) دەربڕی و وتی: "ئێمە هەرگیز بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بە منداڵەکانمان قبوڵ ناکەین، چ لە دژی گەریلا و چ لە دژی یەپەگە – یەپەژە بێت، ئێمە لەگەڵ گەریلا و شەڕڤانین، کە بۆ بەرژەوەندیی گەلی کورد تێدەکۆشن. ئەوان ڕۆڵەی ئێمە و بۆ ئازادی تێدەکۆشن. زوڵمیان لە هیچ کەسێک نەکردووە و و لەسەر خاکی کوردستان دەژین. ئەوان خاکی کەس داگیر ناکەن".

ڕۆژی لێپرسینەوەش دێت

باوکی شەهید ڕوکسەن بەشداریکردنی پارتی (پەدەکە)ی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دا شەرمەزار کرد و وتی: "ئەگەر کەسێک دەستی لە خوێنی منداڵەکانماندا هەبێت، ئێمە قبوڵی ناکەین و بێدەنگ نابین. وەک هەمیشە ئەمڕۆش لەگەڵ منداڵەکانمانین. منداڵەکانمان پێشەنگی ئێمەن. ئەوان بۆ ئێمە شەڕ دەکەن و تێدەکۆشن".

پێویستە پارتی (پەدەکە) وەڵام بداتەوە

کەوسەر تاهیر خوشکی گەورەی ڕوکسەن ڕایگەیاند، پێویستە پارتی (پەدەکە) وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە و تی: "پارتی (پەدەکە) رێگا بۆ تورکەکان دەکاتەوە و تورکەکانیش چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. هەم ڕێگایان بۆ تورکەکانیش چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن، ئەو کەسانەی کە دەڵێن، ئێمە کوردین، باشە بۆچی رێگا بۆ هێرشی کیمیایی دەکەنەوە؟".

کەوسەر ئاماژە بە بێدەنگیی جیهان کرد و وتی: "نزیکەی ٧ مانگە بە چەکی کیمیایی هێرش دەکەنە سەر گەریلا و جیهان بێدەنگە. دوینا لەسەر ئەو ماددە کیمیاییانە، کە بەکاردەهێنرێن بێدەنگەی لێکردووە، بەڵام دەبیت نە کورد و نە گەلانی تریش بێدەنگ نەبن".

بە ناوی ئەوەوە خولی پەروەردە و ڕاهێنان کرایەوە

ڕوکسەن کە لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکانی سوپای تورکدا لە زاپ شەهید بوو، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڵێنی درێژەدان بە رێگاکەیان دا. بۆ یادی شەهید ڕوکسەن زاگرۆس ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) ڕۆژی جیهانی کۆبانێ خولێکی پەروەردە و ڕاهێنان بە ناوی شەهید نەورۆز تاهیر لە ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ڕمێلان کرایەوە.

ژ.ت