وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هێرشەکان بۆ رێکخستنەوەی داعشە

لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ریگریکردن لە یەکگرتوویی هۆزەکانی سوریایە و وتی، " کۆبونەوەی هۆزەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئەرمەن لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا، باشترین وڵامە لە بەرامبەر هێرشەکان."

لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ (ANF) قسەی کرد.

لوقمان ئەحمێ ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی قەیرانی ناوخۆیی بشارێتەوە هێرش دەکات. هاکان فیدان سەرۆکی میت لە ساڵی ٢٠١٤دا وتبوی ' بۆ هێرشکردنە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەگەر پێویست بکات، دوو کەس دەنێرینە ئەو دیوی سنور، بۆ ئەوەی موشەک بگرنە تورکیا و بیانوی هێرشکرن بخوڵقێنن'. بەم قسەیە هێرشەکە زیاتر روون دەبێتەوە. بە دروستکردنی بیانوو دەیانەوێت هێرشەکان رەوا نیشان بدەن."

ئەحمێ راشیگەیاند کە هێرش لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تەنیا هەوڵدانێکە بۆ پاراستن و رێکخستنەوەی داعش و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " پێویستە بزانرێت کە هێرشی دەوڵەتی تورک ئاسایی نییە. دەوڵەتی تورک دەتەوانێت بە داعش و ئەلنوسرە بژی، بەڵام ناتوانێت بە سیستمێکی ئاسایی بژی. بە دەیان نمونەی بەم شێوەیە هەیە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەنگاوێکە کە تۆڵەی شکستی داعش دەکاتەوە. هەوڵێکە بۆ رێکخستنەوە داعش.

لوقمان ئەحمێ رایگەیاند، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی هێرشەکە لەدژی هۆزەکانی سوریایەوە و وتی، " هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ریگریکردن لە یەکگرتوویی هۆزەکانی سوریایە. کۆبونەوەی هۆزەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئەرمەن لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا، باشترین وڵامە لە بەرامبەر هێرشەکان."

' یەکێتی گەلەکەمان باشترین وڵامە'

لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەبیریهێنایەوە کە رۆژئاوای کوردستان ماوەیەکی زۆرە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکەوە لە دۆخێکی نائاساییدایە و وتی، " هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و هەرێمەکە لە ئامادە باشیدان. بەم پێیە ئامادەکاری کراووە. گەل لە دەوری قەسەدە و بەڕێوەبەری خۆسەر کۆبووەتەوە. کۆبونەوەی هۆزەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئەرمەن لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا، باشترین وڵامە لە بەرامبەر هێرشەکان. گەلەکەمان دەمێکە لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری تێدەکۆشێت. گەل و هێزەکانی قەسەدە وڵامی پێویست دەدەنە هێرشەکان. پێویستە گەلەکەمان ئارام بێت و ئامادەی وڵامدانەوە بێت."

بانگەوازی بۆ حکومەتی دیمەشق: وڵات بە ئیرادەیەکی بەهێز دەتوانرێت بپارێزرێت

لوقمان ئەحمێ بانگەوازی لە حکومەتی دیمەشق و گەلانی سوریاش کرد کە دەست بە خۆپیشاندان بکەن و بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان و گوتی، " ئەم هێرشە بۆ حکومەتی دیمەشقیش وەک هوشداریەکە. وڵات بە راگەیەندراو ناپارێزرێت. بە ئیرادە دەپارێزرێت. پێویستە حکومەتی دیمەشق بەپێی پەیمانی سنور لەگەڵ قەسەدەدا بجووڵێتەوە. گەلانی سوریا لە بەرانبەر پلانە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک پێویستە هەڵوێستیان هەبێت."

ف.ق