وتەبێژی قەسەدە: تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە

وتەبێژی قەسەدە ئارام حەنا رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاساو و رووداوی بێبنەما و درۆ هێرش دەکات و ئەوەشی خستەڕوو کە قەسەدە بە دڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و تۆڵەی شەهیدان دەکاتەوە.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەدەسە) ئارام حەنا لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

حەنا باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بە پاساوی درۆ هێرش دەکات و هێرشەکەی تەقسیمی ئیستەنبوڵی بە بیرهێنایەوە کە هێزەکانی ئەوان بانگەشەکانی کاربەدەستانی تورکیان رەتکردبووەوە و هێرشەکەیان شەرمەزار کردبوو.

وتەبێژی قەسەدە حەنا ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانی ئەوان ئامادەن لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا هەرێمەکەیان و خەڵکی هەرێمەکە بپارێزن و وتی، " هیچ جیاوازییەک لە نێوان کردەوەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵانی رابردوو و هێرشەکانی دوێنێدا نییە. هەر کەس باش دەزانێت کە تورکیا بەردەوام مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکات و لە دژی مەدەنییەکان، ناوچەی نیشتەجێبوون و شوێنی خزمەتگوزاری و پەروەردە هێرش ئەنجام دەدات. لەبەر ئەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئامادەن کە بەرامبەر بە مەترسییەکان چی لە ئاسمانەوە و چ لە سەر زەوی مەدەنییەکان بپارێزن.

وتەبێژ ئارام حەنا سەرنجی راکێشا بۆ سەر مامەڵەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و باسی لەوەکرد کە دەبێت هەڵوێستی ئەوان تەنیا لە ئاستی تێڕوانیدا نەمێنێتەوە، دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

وتەبێژی قەسەدە ئارام حەنا وتیشی، "با گەلەکەمان بڕوا و متمانەیان بە هێزەکانی خۆیان هەبێت" و ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانی ئەوان بەڵێنی گیانبازییان داوە.

ئارام حەنا رایگەیاند، کە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە.

هـ . ب