ئاڵدار خەلیل: بەمەبەستی داگیرکاری بیانووی نوێ ساز دەکەن

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دروستکردنی پاساو و بیانووی نوێی داگیرکاری و وتی: "هەوڵ دەدەن شێوازی هێرشەکان بگۆڕن".

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل باسی لەوەکرد کە هۆکاری قوڵبوونەوەی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و وتی، "٢٤ ساڵ بەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕبوو. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو ٢٤ ساڵەدا دەیتوانی سەرلەنوێ خۆی دابمەزرێنێتەوە و کێشەکانی چارەسەر بکات.

ئاڵدار خەلیل لەبارەی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، هەڵوێستی رژێمی سوریاو پەیمانی ئەدەنە، سەردانی سی پی تی بۆ ئیمڕاڵی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک وەڵامی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل سەبارەت بە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم وتی، "وەک دەزانرێت رێبەر ئاپۆ خاوەن پرۆژەی ئازادی و دیموکراسییە. رێبەرێکە کە بۆ ئازادی و رزگاری تێکۆشانی گەورەی کردووە. هەروەها خاوەن پرۆژەی دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتیک لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. پڕۆژەیەکی بەو جۆرەیە کە وەڵامی هەموو کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەداتەوە. هێزە هەژمۆنخوازە جیهانی و هەرێمییەکان لە رێگەی دەوڵەتی تورکەوە هێرشەکانی خۆیان درێژە پێدا. ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەدەویست. دەوڵەتی تورک بە توندی هەم هێرشی بزوتنەوە و هەم هێرشی دەکردە سەر گەلی کورد. هەروەها هەڕەشەکانیان لە دژی دەوڵەتی سوریا زیاد کرد. کاتێک بینیان هێرشەکانیان بۆ سەر بزوتنەوەکە لە رێگەی ئۆپراسیۆنەوە ناگاتە ئەنجام، هەروەهاش کاتێک کە پلانەکانیان بۆ پاکتاوکردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە دیمەشق بەو هێرشەی کردیانە ئامانج، نەگەیشتە ئەنجام، ئەم جارە روویان کردە هەڕەشەکردن لە دەوڵەتی سوریا و هەوڵیاندا رێبەر ئاپۆ لە سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربکەن.

ئاڵدار خەلیل بە ئاماژەدان بەوەی رێبەر ئاپۆ لە پێناو رێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریا و هەروەها بۆ ئەوەی پرسی چارەسەرکردنی کێشەی کورد بباتە ئاستی نێونەتەوەیی بڕیاریدا سوریا جێبهێڵیت و وتی: "لە دوای پیلانگێڕیەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ کێشەیەک چارەسەر نەکرا، بە پێچەوانەوە ئەو کێشانەی هەبوون قوڵتر بوونەوە. بۆ نمونە قەیرانی عێراق گەورەتر بووە، قەیرانی لوبنان هێشتاس بەردەوامە، کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چارەسەر نەکراون، سوریاس ئیتر گوزارشت نییە لە وڵاتێکی یەکگرتوو، کێشەی گەورە بوونیان هەیە. بەوتەیەکی تر ئەگەر مرۆڤ تەنیا ئەم پرسیارە لە خۆی بکات، ئەو کات فێری هەموو وەڵامەکان دەبێت، بۆجی لە رۆژهەڵاتیناوەڕاستدا ئەو هەمووە شەڕ و پێدادان هەیە؟ مەگەر کەس ئەو پرسیارە لە خۆی ناکات؟  یەک لە هۆکارە بنچینەییەکان پرۆژەی چارەسەری بوو، بەڵام بەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە رێبەر ئاپۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بردە دەرەوە  و دواتر بە دیلیان گرت. ٢٤ ساڵ بە سەر ژیانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێپەڕبوو. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو ٢٤ ساڵەدا دەیتوانی سەرلەنوێ خۆی دروست بکاتەوە و کێشەکانی چارەسەر بکردایە. ئەگەر کێشەکانی چارەسەر بکردایە لە ریزی پێشی پێشەوەی جیهاندا دەبوو. قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر و دژوارتر بووە. هۆکاری هەموو ئەمانەش ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ دیل کراوە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەکرد کە پەیمانی ئەدەنە کە لە بنەڕەتدا لە بەرژەوەندی گەلاندا نییە لە ئێستا دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی قۆستنەوەی دۆخی ئۆکرانیا و کێشەکانی سوریا و عێراق مەرجەکانی خۆی بەسەر حکومەتی دیمەشقدا بسەپێنێت و بە کردنەوەی دەرگای دیالۆگ لە گەڵ سوریا هەم ئەو پەیمانە سەرلەنوێ نوێ بکاتەوە و هەم بۆ هێرشکردنەسەر خۆبەڕێوەبەری سود لە رژێمی سوریا وەربگرێت. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک بۆ هێڕش لە دژی خۆبەڕێوەبەری داوای یارمەتی لە هەموو کەس کرد، بەتایبەتی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد داوای یارمەتی لە هەموو کەس کرد. لەسەرەتادا داوای هاوکاری لە بەرەی نوسرە، سوپایئازاد، داعش کرد، ئێستاش داوای هاوکاری لە رژێمی سوریا دەکات. هەرگیز ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانی".

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی یەکێتی ئەوروپا (سی پی تی) لە ژێر گوشاری چالاکییەکانی کوردان لەسەرتاسەری جیهان بەرامبەر بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دواجار ناچار بووە سەردانی ئیمڕاڵی بکات و وتی: "دەبوایە راگەیەندراوی فەرمییان بدایە و رایانبگەیەندایە 'ئێمە لێرەین، دۆخەکە بەم جۆرەیە. مافەکان پێشێل دەکرێن' بەڵام وتیان دوای ٦ مانگ راپۆرتی خۆیان بڵاودەکەنەوە. کەواتە رۆیشتنی ئێوە چ واتایەکی بۆ مایەوە؟ مەبەستی ئێوە چییە؟ بێ گومان ئەمە جێگەی رەخنەیە. ئێمە دەتوانین ئەم سەردانە وەک سەرکەوتنی چالاکی گەلان لە پێناو رێبەر ئاپۆ هەڵبسەنگێنین. ئەمە گوشاری دروست کرد، بەڵام هەموو ئەو دامەزراوانە سەر بە سیستم و ناوەندێکن. خۆی لە خۆیدا ئەو ناوەندە قۆناغی پیلانگێڕی بەڕێوە دەبات".

لەوەڵامی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک لەبارەی چالاکی گیانبازی لە مێرسین بە تایبەتی منبج وەک ناونیشان نیشان دەدات، بەمە چ ئامانجێکی هەیە؟ ئاڵدار خەلیل وتی: "دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری تورک دوژمنی کوردن. کاتێک لە زەریایەکدا کەشتییەکیان تێکبچێت دەڵێن 'ئاخۆ پەکەکە و کورد ئەو کارەیان نەکردووە؟' زەبرو زەنگ و ستەمێکی گەورە دەکات. دەیەوێت گەلێک لەناو ببات، ئەو گەلە خۆڕاگری دەکات. کاتێک گەل خۆڕاگری دەکات دەڵێن 'بۆجی خۆڕاگری دەکەیت'؟. ئێوە دەتانەوێت مێژوو و ناسنامەی ئەم گەلە لەناو ببەن. بۆ ئێوە هێشتاش دەڵێن بۆ خۆڕاگری دەکەن. رۆڵەکانی ئەم گەلە چەندین ساڵە بە شێوەی گیانبازی چالاکی دەکەن. ئەوە پیرۆزە. مافی پاراستنی رەوایە. ئامانجی چالاکی هەردوو ژنی گیانباز، شۆڕشگێڕی کورد پاراستنی شکۆی خۆیان بوو. ویستیان جیهان دەنگیان ببیستێت. ویستیان بە گەل بڵێن 'دەوڵەتی تورک چیمان لێدەکات'. ئەردۆغان لە بری ئەوەی بیربکاتەوە کە ستەمەکەی گەیشتووەتە ئاستێک کە مرۆڤ ناتوانێت قەبوڵی بکات و ئیتر ناتوانن بەرگەی بگرن و تا ئاستی شەهیدبوون دەچن. دێن و بەدوای پاساوی ئەوەی کە کێ ناردوونی و چۆن هاتوون دەگەڕێن.

وتیشی: تورکیا چی دەبێت با ببێت، ئەو ناوچانەی کە وەک ئامانجی هێرشەکانی دیاری کردوون وەک بەرپرسیار نیشان دەدات. ئەوە چەند مانگە هێرش دەکات. خۆی هێرشەکانی نەوەستاون. هەڕەشەی گەورەترکردنی هێرشەکان دەکات. دەیەوێت شێوەی هێرشەکان بگۆڕێت. ئێستاش دەیەوێت بە پاساوێک هێرش بکات. چ پاساوێک نیشان دەدات، مێرسینلە کوێیە و رۆژئاوا لە کوێیە. لە مێرسین چالاکییەک کراوە دەڵێت، لە منبجەوە هاتوون. ئەو خۆی ناوی جیاواز دەدات. هەر ئەوەندە ماوە بڵێت لە ناو ئەو ماڵەدا کراوە. ئەوە بەو واتایەیە کە بەدوای بیانوودا دەگەڕێت و بەو بیانووەوە هێرش بکاتە سەر دەستکەوتەکان.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەردەوامی مەترسییەکانی داعش کرد و ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە دەوڵەتیتورک لە رێگەی پشتیوانی بە چەک، جبەخانە و پارە هەوڵ دەدات داعشلە دژی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکاربهێنێت و هێڕشەکەی سەر گرتوخانەی سەناعەی حەسەکەشی وەک نمونە هێنایەوە کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تێکشکێنرا.

راشیگەیاند: "دەبێت لە بیرنەکرێت مەترسی داعش هێستا بەردەوامە. دەبێت هەموو بار و قورساییەکە نەخرێتە سەر شانی خۆبەڕێوەبەری و هێزە سەربازییەکانی. ئەوە بارێکی قورسی نێونەتەوەییە. مەترسی گەورە لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئەو جبەخانەیەی لە تل حەمیس دۆزرایەوە، دەبێت بزانرێت کە لە ناوچەکانی تر چەندە جبەخانە هەیە. ئەوەش دەریدەخات کە داعش پلانی مەترسیدار و گەورەتری هەیە. لەبەر ئەوە پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".

هـ . ب