ئاڵدار خەلیل: هزری ڕێبەری گەلی کورد لە جیهان بڵاوبووەتەوە

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە وتی، "لەبەرئەوەی بانگەوازی بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکات، دەسەڵاتداران ڕێبەر ئاپۆ وەک هەڕەشەیەک دەبینن، بەڵام هزری عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا و بەریتانیا و زۆر وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە.

کۆمیتەی پاراستنی ڕێبەرتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ١٥ی شوبات، لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ریزەچالاکی ئەنجامدەدات. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا. زۆر کەسایەتی کە لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دانیشتوون، بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

بە دروشمی 'کاتی ئازادی سەرۆک ئاپۆیە' ئازادی سەرۆک ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتیە" کۆمیتەی پاراستنی ڕێبەرتی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی لە سوریا لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دانیشتوون، کۆبووە.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی چاند و هونەری ئارام تیگرا لە شاروچەکی ڕمێڵان بە بەشداری ٢٥٠ کەس لە کەسایەتیەکانی کانتۆنی قامشلۆ ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بە رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالانی شەرمەزار کرد. ئاڵدار خەلیل وتی، "پیلانگێڕی کاتێک ئەنجامدرا کە ئەمپەریالیزم و زۆردەستی بڵاوبووەتەوە، ئەنجامدرا و ڕیبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و هەموو کەسایەتیەکان کە بۆ ئازادی و دیموکراسی کار دەکەن، کرانە ئامانج."

ئاڵدار خەلیل ئەوەی خستەڕوو کە سیستمی ئیمپریالیست دەیەوێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ئەجنداکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەبیریهێنایەوە کە ساڵی ١٩٩٦، زۆر جار هەوڵیانداوە ڕێبەری گەلی کورد بکوژن، بەڵام سەرنەکەوتن.

هەروەها وتیشی، دەوڵەتی تورک تا ئێستا یاسا نێودەوڵەتیەکانی لەبارەی زیندانیان جێبەجێ نەکردووە و چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان قەدەغە کردووە.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە وتی، "کوردستان بۆ سیاسەتی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار مەترسی نییە، بەڵام هزری ڕێبەر ئۆجالان لەسەر ئەوان مەترسیە. لەبەرئەوەی بانگی ئازادی و دیموکراسی دەکات. هزری ئەو لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە. لە وڵاتانی وەک ئیتاڵیا، ئیسپانیا و بەریتانیا هزری ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبووەتەوە. ئیدی گەل هەمووی بانگی ئازادی و دیموکراسی دەکەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئاڵدار خەلیل دەشڵێت، لەبەرئەوەی شۆڕشی ئێمە لەسەر رەگەزەکانی هزری دیموکراتی و برایەتی گەلان کە هزری ڕێبەری عەبدوڵلا ئۆجالان دروست بووە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دژایەتی شۆرش دەکات."

ف.ق