ئاڵدار خەلیل: تورکیا لەزاپ و شەنگاڵ شكستی خوارد و لەهەرێمەكانی تریش شكست دەخوات

ئاڵدار خەلیل لەوتووێژێكدا رایگەیاند، دەوڵەتی تورك بەردەوام لەدەرفەتێك دەگەڕێت بۆ هێرش كردنە سەر خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی باكور و باكوری سوریا و راشیگەیاندوە، دەوڵەتی تورك لەزاپ و شەنگاڵ شكستی خواردوە و لەهەرێمەكانی تریش شكست دەخوات.

 ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری دیموكراتیك "پەیەدە"، لەكاردانەوە دژ بەهێرشی چاوەڕوانكراوی دەوڵەتی داگیركەری تورك بەمەبەستی داگیركردنی هەرێمی باكور و باكوری سوریا و رایگەیاند: "تەنانەت ئەگەر گڵۆپی سەوزی بوونیشی نەبێت، وەها حیساب دەكەین كە لەهەرچركەیەكدا سیستەمی جیهانی دەتوانێت گڵۆپی سەوز رۆشن بكات، چۆن لەزۆربەی خاڵەكاندا بەیەكەوە بەستراونەتەوە. بەرنامەكانیان لەسەر گەلەكەمان هاوشێوەی یەكترن".

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری پەیەدە سڵاوی ئاراستەی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كرد و لەسەر گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان لەزیندانی ئیمرالی رایگەیاند: "گۆشەگیری ئێدی سنورەكانی مافی مرۆڤی دەرباز كردوە و بەئاستێك گەیشتووە كە هیچ زانیاریەك لەرێبەر ئاپۆ ناگیردرێت و چارەنووسێكی نادیارە. گۆشارێكی قورس لەسەر بەرێوە دەبردرێت كە بەدەرە لەگۆشارە دەروونی، سیاسی و یاسایەكان. ئەم كردەوەیە بەفەرمی ئەشكەنجەی بەدەر لەسنورە. لەو كاتەوە كە هەلومەرجی رێبەر ئاپۆ زەحمەتتر كراوە، رێگای چیاكانی كوردستان خستە سەر پشت و لەئێستاشدا شەڕ هەموو شوێنێكی تەنیووە.

 ئاڵدار خەلیل لەسەر نەخشە "پلانی"ی تەیب ئەردۆغان، بنەماڵەی بارزانی و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراقیشی شرۆڤە كرد و رایگەیاند؛ لەبەر بوشایی و نەبوونی دانانی پلەی سەرۆكوەزیران لەعێراق، دەوڵەتی تورك بە هاوكاری پەدەكە هەوڵدەدات بەغدا لەم هێرشانەی خۆیدا هاوبەش بكات تا بۆ كردەیی كردنی پلانەكانی لەباشوری كوردستان، شەنگاڵ و باكور و باكوری سوریا بەكاریان بهێنێت. بەڵام ئەوەی حیساباتیانی تێك و پێك دا، بەرخۆدانی گەریلایە. دەیانەویست بڵێین كە ئەوان لەوێدا هەرێمی ئەمنیان بۆنیاد ناوە و دواییش شەنگاڵ و رۆژئاوا بكەنە ئامانجی هێرشەكانیان.

 ئاڵدار خەلیل لەسەر پەدەكە و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەبەرامبەر بەگەریلاكانی كوردستان كە لەدژی رێككەوتنە نێونەتەوەییەكان ئاماژە دەكات و دەڵێت: "ئەو ماسكانە چەكێك بۆ هێرش كردن نەبوون. ئەگەر پرەنسیپی كوردایەتیش بێت، دەبێت پشتیوانیان لەگەریلاكان بكردبا، ئەمەیان نەكرد كە هیچ، بەڵام بەهەموو هێزیانەوە سەرقاڵی دۆژمنی لەگەڵ كوردەكان و بەشداربوون لەكۆمەڵكۆژی ئەواندان. كۆمەڵگەی كوردی هەڵوێستێكی وەها ریسوا و شەرمەزار دەكات و ئەوەش وەكو لووتكەی خیانەت بەناو دەكات.

 ئاڵدار خەلیل ئاماژە بە هەلومەرجی جیهانی و پێكدادان و كێبڕكێ جیهانی دەكات و دەڵێت، دەوڵەتی تورك لەناوخۆ و دەرەوەی سنورەكانی دەست لەهێرشی سەر كوردان هەڵناگرێت، بەڵام پلانەكانیان بەو بەرخۆدانەی رووبەرووی بوونەتەوە شكست دێنێ و ئەوەی لەم گۆڕەپانە شكست بهێنێت دەوڵەتی توركیایە. ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی پەیەدە، هاوكات ئاماژەی بە چاوچنۆكیەكانی دەوڵەتی تورك كرد لەبەرامبەر بەقەبوڵكردنی سۆئید و فینلاندا بۆ بەشداربوونیان لەهاوپەیمانی ناتۆ و دەڵێت: "ئەم دەرفەتەشان بۆ هێرشكردنە سەر كوردان بەكارهێنا. حكومەتی تورك تووشی سەندرۆمی كورد بووە، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ دەوڵەتێكی زۆر دووردەستیش بازرگانی بكات، پێش هەر شتێك نزیكبوونی ئەو دەوڵەتە لەگەڵ پەكەكە و كوردان پرسیار دەكات. هەرچۆن لەكاتی گۆنجاو پەیوەندی لەگەڵ روسیادا، عەفرینیان داگیركرد و لەدەرفەتێكی تری گۆنجاودا لەگەڵ ئەمریكا هێرشی سەرێكانی و گرێ سپی كرد. دەیانەوێت لەدەرفەتی مافی رای دان لەناتۆ لەبابەتی سۆئید و فینلاندا بۆ هێرشێكی تر بۆ سەر كوردان دەیانەوێت كەڵك وەربگرن.هەر كەس سیاسەتی فاشیستانەی دەوڵەتی تورك دەناسێت و لەشوێن بەرتیلەوەیە. ئەمریكاش لەوەی كە نایەوێت توركیا نزیكی پلانەكانی روسیا ببێتەوە، هەوڵدەدات هەمیشە توركیا رازی بكات. نایەوێت بەدیاركردنی سنورێك بۆ توركیا توڕەی بكات. بەڵام بەچە شێوەیەك دەیەوێت توركیا رازی بكات، ئەوا شتێكی ترە؟!...".

ژ.ت