یادی رۆستەم عەفرین گەریلای هەپەگە کرایەوە

لە کەمپی پەنابەرانی شەهبا، رێورەسمێکی یادکردنەوەی بۆ عەلی عەدنان شێر (رۆستەم عەفرین) گەریلای هەپەگە سازکرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین، بۆ یادکردنەوەی عەلی عەدنان شێر (رۆستەم عەفرین) گەریلای هەپەگە کە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئامانۆس شەهید ببوو، رێورەسمێکی لە گۆڕەپانی کەمپەکە سازکرد.

وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، شەهیداکانی چەکی کیمایی و ئاڵاکانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بە چادری کەمپەکەوە هەڵواسران.

لە رێورەسمەکەدا بە دەیان دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بەشدار بوون، ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین سورەیا حەبەش قسەی کرد.

سورەیا حەبەش سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی وتی، " دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیەوێت مۆڕاڵی گەل و گەریلاکان پارێزەری مافی رەوا لە چیاکانی کوردستان بشکێنێت."

سورەیا حەبەش گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بێدەنگی رێکخراوەکانی مافەککانی مرۆڤی لە بەرامبەر ئەشکەنجەی ئیمڕالی شەرمەزار کرد و رایگەیاند کە دەستی ناتۆ لە گۆشەگیریدا هەیە.

دواتر، مامۆستا شێریخان حەمۆ ناسنامەی شەهید خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد.

رێورەسمەکە بە وتنەوەی دروشمی دلسۆزی بۆ شەهیدان و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا کۆتایی هات.

ف.ق