یادی شەهید چەلۆ کۆبانێ لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

یادی شەهید چەلۆ کۆبانێ (مستەفا عوسمان) لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە کە وڵاتپارێزێکی دڵسۆز بوو و لە ١ی شوباتدا شەهید بوو.

چەلۆ کۆبانێ یەکێک لە وڵاتپارێزانی دڵسۆز بوو لە دژی فشار، توندوتیژی و ئەشکەنجەی رژێمی بەعس بەرخۆدانی کرد بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و پۆلیتیک رەنجێکی گەورەی کێشا. شەهید چەلۆ کۆبانێ کە لە ساڵی ١٩٧٩ تەڤگەری ئازادی کوردستانی ناسیوە، لە رۆژی دەستپێکی خەناتیەوە تاوەکو شەهید بوو بە شێوەیەکی چالاکی بەشداری لە خەباتدا کرد.

شەهید چەلۆ کە لە ١ی شوباتدا شەهید ببوو، لە ٤٠ رۆژی شەهیدبوونەکەیدا ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا کە بە رێزگرتن دەستی پێکرد، مەزلۆم کوڕی شەهید چەلۆ کۆبانێ قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێچکەی باوکی دەدات و وتی، " تاوەکو ئازادی بەدەست نەهێنین، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. ئێمە بەڵێن دەدەین بە هەموو شەهیدان، تاوەکو خەیاڵەکانیان جێبەجێ نەکەین، تێکۆشانمان بێوەستان بەردەوام بێت."

چالاکی دوای قسەکردن کۆتایی هات.

ف.ق