یادی شەهیدانی کۆبانێ کرایەوە

دانیشتوانی کۆبانێ لە ٨مین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێدا لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ یادی شەهیدانی مانگی کانونی دووەمیان کردەوە.

ئەمڕۆ ٨مین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێیە کە یەپەگە و یەپەژە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ دژی داعش بەڕێوەیان برد. بە سەدان دانیشتووانی کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی باشوری شارەکە کۆبوونەوە و مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان هەڵگیرساند.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وێنەیەکی گەورەی شەهیدانی مانگی کانونی دووەم، شەهیدانی بەرخۆدانی زیندانی سناعەیان ئامادە کرد و لە گۆڕستانەکە هەڵواسی. عادل حەج کەرهۆ هاوسەرۆکی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و یادی شەهیدانی بەرخۆدانی کردەوە کە لە سەرەتای شۆڕش و تاوەکو ئێستا، لە سایەی شەهیدان زۆر دەستکەوت بەدەستهێنراون.

ف.ق