ئاماری مانگێکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ئاماری مانگێکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی لە عەین عیسا بڵاوکردەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) ئاماری مانگێکی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی لە عەین عیسا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوکردەوە.

ئامارەکە بەم شێوەیەیە:-

"تورکی داگیرکەری هەرێمەکانی دەوروبەری شاروچکەی عەین عیسا و گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپی تۆپباران دەکات، هەروەها ٥ی تشرینی یەکەم لە سەر رێگەی گوندی ئەلهۆشان و رێگەی ئێم٤، ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی هێزەکانی سوریا بریندار بوون.

٨ی تشرینی یەکەم هێزەکانمان وڵامی هەوڵەکانی گەمارۆدانی گوندی ئەلسەلیبیدا و چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک بریندار بوو.

٩ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەلحوێجە کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی تێیدا نیشتەجێن و دەکەوێت رۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپی، رۆژئاوای عەین عیسا، رێگەی ئێم٤ و گوندەکانی دەورەبەری رێگەی ئێم٤  و گوندەکانی خالدیە، هۆشان و دبسی تۆپباران کرد و تۆپبارانەکە بەردەوامە.

١٠ی تشریی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس رێگەی ئێم٤ی لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران کرد.

١٢ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوکانێکی بازرگانی لەسەر رێگەی رۆژهەڵاتی عەین عیسا کردە ئامانج. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر دوکان و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.

١٢ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک سایلۆی گەنمی لە مشێرفا و وێستگەی شەرقیە و رێگەی ئێم٤ی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

١٢ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بارەگاکەیەوە لە رۆژئاوای عەین عیسا، گوندی سەیدای کردە ئامانج.

١٥ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گوندی ئەلحوێجەی رۆژهەڵاتی عەین عیسا ی بە چەکی قورس کردە ئامانج.

هەروەها ١٥ی تشرینی یەکەم گوندی ئۆم ئەلبەرمالی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت.

٢٢ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەبو نیتاو و رێگەی ئێم٤ی تۆپباران کرد.

٢٣ی تشرینی یەکم دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بارەگایەکەوە لە گوندی سقێر، گوندی ئەلتروقی کردە ئامانج و زیانی مادی دروست بوو.

٢٦ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس سایلۆی گەنمی مشێرفا، ویستگەی ئەلشەرقیە و رێگەی ئێم٤ی تۆپباران کرد.

٢٧ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەیدای بە قورسی تۆپباران کرد.

٣٠ی تشرینی یەکەم بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەلحوێجەیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

٣١ی تشرین یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی ئەلحوێجەی بە چەکی قورس و فیشەکی رۆناککەرەوە کردە ئامانج."

ف.ق