یەکەکانی دژە تیرۆری رۆژئاوا سێ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد

یەکەکانی دژە تیرۆری سەر بە قەسەدە لە شەداد سێ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد.

بەپێێ راگەیەنراوێک کە لەسەر ماڵپەری قەسەدە بڵاوکراوەتەوە، لە هەرێمی عەبدانێی شەداد، ٣ چەتەکەی داعش دەستگیرکراون.

قەسەدە باسی ئەوەی کرد کە چەتەکان کاری نهێنیان دەکرد، ئۆتۆمبێڵیان بۆمبڕێژ دەکرد و مینیان دەچاند.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنەکە کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زۆر ئامێری سەربازی و بەڵگە دەستیان بەسەرداگیرا.

ف.ق