ئەکرەم ئیستەک لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەرکۆبانێ شەهید بوو

ئەکرەم ئیستەک لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کۆبانێ شەهید بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەر هێرشی کردە سەر باشوور و ناوەندی کۆبانێ. لەو هێرشەدا ئەکرەم ئیستەکی تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی باکوری کوردستان شەهید بوو.

ئەکرەم ئیستەک لە ساڵی ٢٠١٤دا لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی، لە چوارچێوەی هەڵمەت و بانگەوازی سەفەربەریی گشتی بۆ رزگارکردنی کۆبانێ خۆی گەیاندە کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و بەشداریی لە بەرخودانی کۆبانێ دا کرد.

ئەکرەم ئیستەک کەسایەتییەکی وڵاتپارێز بوو و هاوسەری هەبوو و باوکی ٢ منداڵ بوو و خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردن بە  تەڤگەری ئازادیی کورد.

 ئەکرەم ئیستەک لە ساڵانی ١٩٩٠دەکان دا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا. ئێستاش کوڕێکی ئەکرەم ئیستەک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدایە.

تەرمی ئەکرەم ئیستەک کاتژمێر ١٤:٠٠ی سبەی پێنجشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە مەزارگەى شەهیدانی شەهید دیجلە بەخاک دەسپێردرێت.

ژ.ت