'ئێمە لەگەڵ هەسەدەداین'

ئەنجومەنی گەنجانی تەبقای پارتی داهاتووی سوریا رایگەیاند، ئەوان ئامادەن لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن.

ئەنجومەنی گەنجانی تەبقای پارتی داهاتووی سوریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆسەر عەین عیسا شەرمەزارکرد.

حەسەن ئەلکینۆ یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی داهاتووی سوریا راگەیەنراوێکی خوێندەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە بەرانبەر خەڵکی مەدەنی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.

ئەلکینۆ ئاماژەی بەوەدا، "دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە ماڵ و موڵکی تایبەتی خەڵکی مەدەنی داگیر دەکەن و گەل لە شوێن و زێدی خۆیان دەردەکەن." هەروەها باسی ئەوەشی کرد، دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە لەگەڵ قەسەدەدان، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن.

لەلایەکی ترەوە گەنجان ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوان لەگەڵ قەسەدەدان و کۆنفرانسەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق