ئەمریکا هێرشی کردە سەر لایەنگرانی ئێران لە سوریا: ٨ کەس کوژران

ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر هێزەکانی لایەنگری ئێران لە سوریا. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە هێرشەکەدا ٨ کەس لە هێزەکانی لایەنگری ئێران کوژراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پنتاگۆن، ٢٣ی ئازار رۆژی پێنجشەممە لە نزیک حەسەکە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکیان و وەبەرهێنەرێکی ئەمریکی کوژراوە و ٥ سەرباز و وەبەرهێنەرێکی ئەمریکیش بریندار بوون.

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا رایگەیاند کە درۆنێکی ئەمریکی هێرشەکەی ئەنجام داوە.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە فەرمان بە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دراوە کە لە رۆژهەڵاتی سوریا هێرشی ئاسمانی لە بەرامبەر گروپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئەنجام بدەن.

ئۆستن رایگەیاند، هێرشی ئاسمانی ئەمریکا وەک وڵامێکە لەبەرامبەر هێرشی درۆنەکان لە حەسەکە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، لە شاری دێرەزۆر هێرش لەبەرامبەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ' شەش میلیشیای لایەنگری ئێران' کوژراون. دوو میلیشیاش لە بیابانی مەیادین و نزیک لە ئەلبوکەمال کوژراون.

ف.ق