عەین عیسا: لە نێوان قەسەدە و داگیرکەراندا شەڕێکی قوڕس روودەدات

لە عەین عیسا لە نێوان هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک(قەسەدە) و سەربازانی تورک-چەتەکانیاندا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس روودەدات.

شەڕڤانانی قەسەدە دوای ئەوەی پێیان زانی سەربازانی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بە نیازن لە گوندی سەیدانەوە دەرباسی ناوچەی عەین عیسا ببن، وڵامی توندیان داوەتەوە و شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لە نێوانیاندا دەستی پێکردووە.

بە پێی زانیاریەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش شەڕەکە بەردەوامە، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی و فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی عەین عیسادا دەگەڕێن.

لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە کاتژمێر ٠١:٠٠وە گوندەکانی مەرەناز، مالکیە و ئەلقامیەی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین بە چەکی قوڕس تۆپباران دەکەن.

ز.ش