عەین عیسا: ئۆتۆمبیلێکی داگیرکەران تێکشکێنرا

لە ناوچەی عەین عیسا ئۆتۆمبیلێکی چەتە و سوپای داگیرکەران تورک تێکشکێنرا.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، لە گوندی خالدیەی سەر رێگای نێودوڵەتی (M-4) کە دەکەوێتە رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا رێگریان لە هێرشێکی چەتە و سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی دوای رێگریکردن لەو هێرشەی داگیرکەران، ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیشیان تێکشکاند.

لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی داگیرکەرانەوە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

ز.ش