ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کەمپی هؤڵ ڕاگەیەنرا؛ ٥٣چەتە دەستگیرکران، پێنج-یان سەرچەتەی داعش بوون

بە پێی ئەنجامەکان ،لە ئۆپەراسیۆنێکی ٣ڕۆژەدا لە کامپی هۆل کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕیوە چوو، ٥٣ چەتەی داعش دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایشی ڕۆژئاوا لەناو کامپی هۆڵ کە ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە، تا ئێستا ٥٣  چەتەی داعش دەستگیر کراون کە پێنجیان بەرپرسی شانەی نهێنی بوون.

هەریەک لە عەلی حەسەن، وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کینۆ کبرائیل وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و نوری مەحمود وتەبێژی هیزەکانی پاراستنی گەل و ئەڤیندار دێرک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی جزیرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان لەسەر ئەنجامی دوو ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێکخست و تیایدا، پابەندبوونی تەواویان بە مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردەوە.

هەروەها باسیان لەوە کرد، لە ڕۆژی ٢٨ی مانگەوە هەستاون بە ئەرکێکی مرۆیی و یاسایی و ئەخلاقی بەناوی هەڵمەتی مرۆیی و ئاسایش لەناو کامپی هۆڵ بە هاوکاری هیزەکانی سوریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنان، ئەوەش دوابەدوای زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و توندوتیژی کە لەلایەن شانە نوستووەکانی داعشەوە ئەنجام دەدران، هەروەها هەوڵی بەردەوامیان بۆ بڵاوکردنەوەی بیری تیرۆر لەنێو منداڵان و بچووکەکاندا بۆ دوورکەوتنەوەیان لە ڕێگای مرۆیی و خۆشویستن و ئاشتی.

ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە هێزەکانیان بەوپەڕی بنەما مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەو ئەرکە هەستاون کە تا ئەم ساتە زیاتر لە ٥٣چەتەی داعش دەستگیر کراون، لە نێویشیاندا پێنج ژن بوونیان هەیە کە بەرپرسی شانەی نوستووی چەتەکان بوون و هەستاون بە کردەوەی تیرۆریستی و توندوتیژی لەناو کامپەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک ئامێری پەیوەندی و مۆبایل و کۆمپیتەریان گرتووە کە زانیاری لەسەر شانە نوستووەکان تێدا بووە.

بە بەشداری پێنج هەزار کەس لە هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنی پشکنین لەناو کامپی هۆڵ بەردەوامی هەیەو تا ئێستا هیچ ڕێگرییەکیان بۆ دروست نەبووە.

ک-ش