ئەنجومەنی سەربازی منبج: ٥ چەتە کوژران

ئەنجومەنی سەربازی منبجی رایگەیاند، ٥ چەتە کە هەڵیانداوە، خاڵێکی سەربازی هێزەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەین، ڕووبەڕووی وڵامی شەڕڤانان بوونەتەوە و هەر پێنجیان کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منج لەبارەی هێرشی چەتەکانەوە لە منبج راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەدا، "ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر ٠٩:٠٠، گروپێکی چەتەی سەر بە تورکی داگیرکەری هەوڵیداوە خاڵێکی ئەنجومەنی سەربازی منبج کۆنتڕۆڵ بکات. شەڕڤانانمان چاودێری چەتەکانیان کرد و هەوڵەکەیان تێکشکاند. لەنێوان هەردوولا شەڕ ڕوویدا و ٥ چەتە کوژران.

لەناو کوژراوەکاندا سەرچەتەیەک بە ناوی مستەفا مەحمەد حاج ئیبراهیم هەیە کە فەرماندەی فیرقەی ١ی هێزی ١١یە کە پشتگیری لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەردەگرێت.

دوای هەوڵدانەکە، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە درێژایی روباری ساخور، لە گوندی هۆشەریەوە کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی شاری منبج تا گوندی هوتی رۆژهەڵاتی شاری باب، واتە بە درێژایی ٦٢ کیلۆمەتر، بە هاوەن هێرشی کرد. لە بەیانیەوە تا ئێوارە زیاتر لە ١٠٠ تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون.

گوندەکانی هۆشەریە، ئەجات، ئوم ئەدەسە، سەیدا، یالانلی، عەرەب حەسەن، کاویکلی، بوەیحیج، حوتێ، رێگای ئێم و عەو دادات تۆپبارانکران.

بە تەنیا ئەنجومەنی سەربازی منبج وڵامی هێرشەکەی دایەوە و هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بێدەنگ بوو.

تۆپبارانەکە تا ئەم ساتەش ناوبەناو بەردەوامە.

ف.ق