ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ئیمراڵی ساڵێک مۆڵەتی دایە تورکیا

ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە، ئەوپەڕی تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا زانیاری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش بکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا داوای لە تورکیا کردووە، ئەوپەڕی تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپادا زانیاری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش بکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکانیدا لە ٢٩ی تشرینی دووەم و ٢ی کانوونی یەکەم لەسەر دۆسیەى ئیمراڵی هەڵوەستە و گفتوگۆیان کردبوو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوروپا لە دانیشتنی ١ی کانوونی یەکەمدا باسی لە دۆخی تورکیا کرد. ئەنجوومەنەکە داوای زانیاریی لەسەر بڕیاری "ئۆجالان-2" و کەسانی زیندانیکراو کرد.

لیژنەی وەزیران داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کردووە، ئەوپەڕی تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ زانیاری لەسەر چۆنیەتیی رێوشوێنە گشتییەکان و پێشهاتەکان پێشکەش بکات.

بڕیارەکانی ئەنجوومەنەکە بە کورتی بەم شێوەیەن:

- لەبەر ئەوەى لە یاساکانی تورکیادا میکانیزمی لێکۆڵینەوەی سزای زیندانییە هەتاهەتاییە قورسکراوەکان نییە، ئەم دۆسیەیە بۆ پێشلێگرتن لە هەڵسوکەوت و مامەڵەى خراپە، ئەو پێشێلکارییانە هیچ ئومێدێک بۆ داواکردنی ئازادییان ناهێڵێتەوە، بەڵام دەبێت بەرپرسانی نەتەوەیی بەپێی ستانداردەکان، کە لەلایەن دادگاوە دیاریکراون، میکانیزمی لێکۆڵینەوە دروست بکەن.

- دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەستنیشانی کردووە، کە ماددەی ٣ی پەیماننامەکەیان لەسەر مەرجەکانی زیندانیکردن لە دوای ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠٠٩ لە دۆسیەى ئۆجالان (ژمارە:2) پێشێلکاری هەیە، دادگا سەرقاڵە بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی زیندانیکردنەوە، مەرجەکانی زیندانیکردن لەلایەن لیژنەی پێشگرتن لە سزاکان بۆ نەهێشتنی مامەڵەی خراپی بەدەر لە مرۆڤایەتی و ئەشکەنجەى ئەوروپا چاودێری دەکرێت، لەو هەلومەرجەدا لەبارەی مەرجی زیندانیکردنەوە پێویستی بە هیچ داواکاری و رێوشونێکی کەسی لە دژی زیندانیکراو نییە.

- ڕێوشوێنە شەخسی و کەسییەکان بەرامبەر بە زیندانیکارو دەبێت پەیوەندیدار بن بە ڕێوشوێنە گشتییەکانەوە.

 - وەک دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئەگەر میکانیزمێک بۆ لێکۆڵینەوە دروست بکرێت، ئەوا دەرفەت بۆ سەردان و دەرفەتیش بۆ داوای ئازادیی مەرجدار پێکدێت، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتداران بەو ئەنجامە گەیشتبن، کە ئەو کەسە بەردەوام دەبێت لە مەترسی بۆ ناو کۆمەڵگە، ئەوە مانای ئەوە نییە ئازادبوونێکی مەرجدار پێکبێت.

- دەسەڵاتداران زانیاری تەواو و پێویستیان لەبارەی ئەو رێوشوێنانە نەخستووەتەڕوو، کە لە بڕیارەکاندا دەستنیشانکراون و داوایان لێکراوە بەپێی پێوەرەکانی دادگا پابەندی چوارچێوەی یاسایی بن و هاندراون بۆ سوودوەرگرتن لەنموونەی باشیی چاکسازی و ریفۆرم لە دەوڵەتانی تری ئەندامدا.

- هاوکات داوای زانیاری سەبارەت بەو کەسانە کراوە، کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دەرکراوە.

- پێویستە دەسەڵاتداران ئەوپەڕی تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ زانیاری لەو بارەیەوە لە چوارچێوەی رێوشوێنە گشتییەکاندا پێشکەش بکەن".

ژ.ت