ئەنجوومەنی سەربازیی منبج: گوندە رزگارکراوەکانی باب بۆردومان کران

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندە رزگارکراوەکانی رۆژهەڵاتی باب بۆردومان دەکات.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی شێخ ناسرەوە لە کاتژمێر ٠١:٣٠ ەوە گوندەکانی کاوکلی، کۆر هیۆک و قەرت وێرانی رزگارکراو لە رۆژهەڵاتی باب، کە هاووڵاتییانی مەدەنیی تیایدایە، تۆپبارانکرد.

بەپێی راگەیاندراوەکە، ١٥ گولـلەی هاوەن و تۆپی تانک بەر ئەو گوندە ناوبراوانە کەوتوون. تۆپبارانەکە تاوەکو کاتژمیر ٠٦:٠٠ەوە بەردەوام بوو.

راشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەمدواییانەدا تۆپبارانی دژوار و چڕ دەکەنە سەر گوندەکانی ناوچەى باکوور و رۆژئاوای منبج و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و زیانێکی زۆریش بە ماڵ و موڵک و کشتوکاڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

ژ.ت