پەیەدە بەبۆنەی ١٥ی تەباخ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

پەیەدە لە راگەیەنراوێکدا ساڵیادی ١٥ی تەباخی پیرۆز کرد و وتی: "پێویستە زیاتر وابەستەی بیرۆکە و فەلسەفەی ١٥ی تەباخ بین".

ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

پەیەدە لە پەیامەکەیدا وتی:

ئێمە یادی ٣٨ ساڵەی ١٥ی تەباخ، رۆژی زیندووبوونەوەی گەلی كوردستان، بەتایبەت لە رێبەری شۆڕشی مرۆڤایەتی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان و بنەماڵەی شەهیدانی ئازادی، هێزە سەربازیە شۆڕشگێرەکان پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە هەموو شۆڕشگێرانی ئازادی دەکەین.

ئەم سیمبولە کە لە کەسایەتی فەرماندەیەکی سەربازیدا بەدەستهێنرا کە هەموو بەها مرۆییەکانی لەخۆگرتبوو، ئەمڕۆ بۆتە تاوەرێک لە مێژووی گەلی ناوچەکەدا و چەمکێکی شۆڕشگێڕانە بەرەو ئازادی و دیموکراسی.

یەکەم تەقە کە لە کەسایەتی فەرماندەیەکی سەربازیدا تەقێنرا، بوو بە چەمکێکی شۆڕشگێڕانە لە مێژووی گەلانی ناوچەکەدا کە بەرەو ئازادی و دیموکراسی دەبات.

هەنگاوی ١٥ی تەباخ کە مانا و ناوەڕۆکی لە خەباتی فیکری و سیاسی و سەربازیدا هەیە، ئێستا بووەتە، تیۆرییەکانی قوتابخانەی فیکری دیموکراسی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان، کە سنووری جوگرافی و شوناسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی تێپەڕاند.

ئەو ڕۆحەی کە ئیرادەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ خوڵقاندی، ئەمڕۆ ئیرادەی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانی ئازادی لە تەواوی ناوچەکەدا دروست کرد. ئەم ڕۆحە ئێستا بنەمای چەمکی ژیانی ئازادە و بنەمای شۆڕشی کۆمەڵایەتی و شۆڕشی ژنانە. هه‌روه‌ها بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیموكرات. له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ره‌و كۆتایی دەچێت، خۆڕاگریی گه‌لی شۆڕشگێڕ گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر له‌ ئازادی و دیموكراسی نزیك بوونه‌ته‌وه‌. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە زیاتر وابەستەی هزر و فەلسەفەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بین و خۆمانی تێدا نوقم بكەین. بەبۆنەی ساڵیادی هەنگاوی١٥ی تەباخەوە، پیرۆزبایی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و شۆڕشگێڕانی ئازادی و گەلی کوردستان و هەموو گەلی شۆڕشگێڕی سووریا دەکەین.

ف.ق