یەپەگە: ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، دوو ئەندامیان بە ناوەکانی شیار حەسەکە و جەمیل شکاکی ٢٥ و ٢٧ی ئەیلول شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە ٢ شەڕڤانیان لە حەسەکە شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

هاوڕێمان شیار حەسەکە رۆژی ٢٥ی ئەیلول و جەمیل شکاکی هاوڕێشمان رۆژی ٢٧ی ئەیلول لە حەسەکە بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوون.

هاوڕێمان شیار حەسەکە، ساڵی ١٩٧٦ لە حەسەکە لەدایک بووە. لەگەڵ دەرکەوتنی شۆڕش لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری لە ریزەکانماندا کرد. هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بە فیداکاری و رەنجدەریەکی گەورە جێبەجێ کرد. هاوڕێ شیار رۆژی ٢٥ی ئەیلول لە حەسەکە بە هۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو.

هاوڕێمان جەمیل شکاکی ساڵی ١٩٨٣ لە دربێسیێ لەدایک بوون. ساڵی ٢٠١١ بەشداری ریزەکانماندا کرد. لە سەرەتای شۆڕشەوە تاوەکو دوایین ساتی تەمەنی، بەرپرسیاریەکی گەورەی لە ئەستۆ گرت و خاوەنداری لە ئەرکەکانی کرد. هەڤاڵ جەمال رۆژی ٢٧ی ئەیلول لە حەسەکە بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شیار حەسەکە

ناو و پاشناو: حسێن سلۆ

ناوی دایک فاتیمە

ناوی باوک: عەیۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە / ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١

*

ناسناو: جەمیل شکاکی

ناو و پاشناو: جومعە عەلی

ناوی دایک: مونیفا

ناوی باوک: ئەساعید

کای و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە / ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢١

\ئێمە لە کەایەتی هاوڕێمان شەهید شیار و شەهید جەمال دا، یادی هەموو شەهید قاڕەمانەکانمان بە ڕێزەوە دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق