یەپەگە: هاوڕێمان ئاگری قامشلۆ لە رووداوێکدا لە کاتی پەروەردەدا شەهید بوو

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هاوڕێکەیان ماهیر عەبدوڵلا (ئاگری قامشلۆ) ٢٤ی ئایار لە ئەنجامی رووداوێکدا لەکاتی پەروەردەدا شەهید بوو.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان ئاگری قامشلۆ رۆژی ٢٤ی ئایار لە ئەنجامی رووداوێکدا لەکاتی پەروەردەدا شەهید بوو.

هاوڕێ ئاگری لە قامشلۆ لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو و لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداری لە تێکۆشان و شۆڕشی رۆژئاوادا کرد. بە هەستی وڵاتپارێزی گەورە بوو، هەستەکانی لە کەسایەتی خۆیدا کردە هێز و بەشداری لە ریزەکانی شۆرشدا کرد. هاوڕێ ئاگری تا دوایین ساتی ژیانی، ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە جۆش و خڕۆشەوە جێبەجێ کرد.

ناسنامەی هاورێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاگری قامشلۆ

ناو و پاشناو: ماهیر عەبدوڵلا

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: محەمەد ساڵح

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەسەکە / ٢٤ ئایاری ٢٠٢١

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ ئاگریدا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکەمان و گەلەکەمان دەکەین."

ف.ق