یەپەگە هەواڵێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆخستەوە

یەپەگە رایگەیاند کە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورک لەبارەی هێرشی هێزەکانیان بۆ سەر هێزەکانی تورک دوورە لە ڕاستیەوە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمڕۆ لەسەر تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە هەرێمە داگیرکراوەکان هێزەکانمان هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی تورک ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٥ شەڕڤانمان شەهید بوون. ئەم هەواڵە درۆیە و دوورە لە ڕاستیەوە."

یەپەگە وێنەیەکی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکی بڵاوکردووەتەوە و وتی، " لەو هەرێمانەی کە باسکراوە، بە هیچ شێوەیەک هێزەکانمان دەستیان بە جووڵە نەکردووە."

ف.ق