یەپەگە ناسنامەی ٦ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەمی ئاشکرا کرد

یەپەگە ناسنامەی ٦ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە عەفرین شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە /یەپەژە) بە راگەیەنراوێک ئاشکرای کرد کە ٦ هاوڕێکان لە بەرخۆدانی سەردەمدا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کە بە ساڵانە لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا بەڕێوەدەبرێت بۆ هەموو گەلانی جیهان بووە هیوایەکی گەورە و لە مێژووی تێکۆشانی گەلاندا قۆناغێکی گرنگە. بەرخۆدان کە لە بەرانبەر دواکەوتوویی داعش و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەڕێوەبرا، لەگەڵ ئەوەی باجی گەورەدرا بەڵام بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسرایەوە. یەکێک لە بەرخۆدانانەش بەرخۆدانی ساڵای ٢٠١٨ لە عەفرین لە بەرانبەر داگیرکەری تورک بوو. قاڕەمانەکانی گەلەکەمان لە ٢٠١٨دا لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا و داستانیان نووسیەوە. بە سەدان هاوڕێی قاڕەمانمان بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و گەلەکەمان بە شێوەیەکی فیداییانە شەڕیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

ئێمە ناسنامەی ٦ هاوڕێمان ئاشکرا دەکەین کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بوون. لێکۆلینەوە و راگەیاندنی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان درەنک کەوتووە، بەهۆی درەنگکەوتنەوە بە تایبەتی داوای لێبۆردن لە خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دژوار گۆیی

ناو و پاشناو: دۆغان ئورون

ناوی دایک: قەدریە

ناوی باوک: ئەکرەم

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

*

نازناو: گەلی لیجە

ناو و پاشناو: وەیسی نارین

ناوی دایک: سالیحە

ناوی باوک: عەبدوڵلا

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

*

نازناو: شەرزان بۆتان

ناو و پاشناو: محەمەد کازجی

ناوی دایک: کامیلە

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

*

نازناو: خەبات سەردەم

ناو و پاشناو: ئایا ئوکمەن

ناوی دایک: مەولودە

ناوی باوک: سەلمان

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

*

نازناو: روکەن بێریڤان

ناو و پاشناو: مزگین ئەلیش

ناوی دایک: حاجەر

ناوی باوک: نەجیم

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

*

نازناو: رێباز شێراوا

ناو و پاشناو: باسل بۆدیق

ناوی دایک: عەزیمە

ناوی باوک: دیبۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەفرین ١ی ئازاری ٢٠١٨

ئێمە لە کەسایەتی هاوڕێ شەهیدەکانمان یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی بەڕێزەوە دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین.

ف.ق