یەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی بەرخودانی سەردەمی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە ناسنامەی دوو شەڕڤانی خۆی کەلە قۆناغی یەکەمی بەرخودانی سەردەمی عەفریندا شەهیدبوون، ئاشکرا کرد.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانانی خۆی جودی قەندیل و حسێن گابار کە لە قۆناغی یەکەمی بەرخودانی سەردەمی عەفریندا شەهیدبوون، ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "٢٠ی کانونی دووەم هێرشی داگیرکەری بۆ سەر عەفرین دەستیپێکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە قورسترین هێرش بوو بۆ سەرگەلەکەمان. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو تواناکانی بۆ ئەو شەڕە خستەکار. سەرباری ئەوانەش شەڕڤانانمان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و گەلە خۆڕاگرەکەمان لە بەرامبەر هێرشەکان بەرخودانێکی ئەفسانەییان ئەنجامدا. ئەو ئەفسانەیەی کە ٥٨ رۆژی خایاند ئەفسانەی سەردەمی نوێ بوو و ئەوە لە سایەی تێکۆشانی سەدان هاوڕێمان بوو کە بە قارەمانی شەڕیان کرد و گەیشتنە کاروانی شەهیدان. هاوڕێیانمان جودی قەندیل و حسێن گابار دوو لەو قارەمانانەمانن کە بە ئیرادەیەکی پتەوەوە و بە تێکۆشانیان لە دژی دوژمن لە بەرخودانی سەردەمدا بەشدار بوون و ناوی خۆیان خستە مێژووی بەرخودانی گەلەکەمانەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە خواست و پێداگرییەکی بەهێزەوە جارێکیتر پەیمان بۆ هەموو شەهیدانمان کە نوێنەرایەتی گەلەکەمان و تێکۆشانمان دووبارە دەکەینەوە. بە هۆی شەهیدبوونی هاوڕێیانمان کە لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی پێداگرییان کرد و بوونە قارەمانی گەلەکەیان، سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەردوو شەهیدەکانمان و هەروەها هەموو گەلی کوردستان دەکەین و تێکۆشانی ئەوان بە ئازادییەوە تاجدار دەکەین.

ناسنامەی پاکڕەوانانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: قەندیل جودی

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئەحمەد

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەفرین/ ئاداری ٢٠١٨

 

ناسناو: حسێن گابار

ناو و پاشناو: ئیدریس شیمشەک

ناوی دایک: گوڵێ

ناوی باوک: عەبدوڵا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەفرین/ ١٢ی ئاداری ٢٠١٨

هـ . ب