یەپەگە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکی بەدرۆخستەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکی بەدرۆخستەوە کە لە بەرواری ٢٣ – ٢٤ ی ئەیلول بڵاویکردبووە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆخستەوە.

یەپەگە وتی، "سوپای داگیرکەری تورک هەموو رۆژێک لە هەرێمەکە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و بە هەواڵی درۆ دەیەوێت راستیەکان پێچەوانە بکاتەوە. بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ – ٢٤ی ئەیلول لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستیەوە. هیچ شەڕڤانێکمان لە هەرێمەکە شەهید نەبووە."

ف.ق