ئۆپەراسیۆن لە هۆڵ بەردەوامە: ٩ کەس دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی هۆڵ لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رایگەیاند، ٩ کەسیان دەستگیرکردووە کە چەتەی داعشیان تێدایە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاوکردەوە کە بە ناوی ' ئۆپەڕاسیۆنی مرۆیی و ئارامی' سەر لە بەرانبی ئەمڕۆ لە کەمپی هۆڵ ئەنجامدراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ ٢٨ی ئازار کاتژمیر ٠٤:٠٠، هێزەکانمان ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانیان بە ناوی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئارامی دەستپێکرد. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە پشتگیری هێزەکانی، قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە ئەنجامدراوە، بە گشتی ٥ هەزار شەڕڤان بەشداریان کرد."

'٩ کەس دەستگیرکران'

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە پلانەوە ئەنجامدرا و بە ئامانجی پاککردنی شانەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ و پاککردنەوە کەمپی هۆڵ لە چەتەکانی داعش دەستیپێکرد. لە رۆژی یەکەمدا ٩ کەس دەستگیرکران کە کەسانی تاوانبار و داواکراویش لەنێویاندا هەن.

لەناو کەسە دەستگیرکراوەکاندا چەتەیەک بە ناوی ئەبو سەعید ئەلعێراقی هەیە کە ماوەیەکی زۆرە ئەندامی داعشە.

ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە گەڕەکەکاندا پشکنین ئەنجامدراوە، سەرژمێریەک ئەنجامدرا و دانیشتوانی کەمپەکە دوای ئەوەی پشکنین ئەنجامدرا لە جێگاکانیان جێگیرکران.

بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بێ کەموکورتی ئەنجام بدرێت، هەم لەلایەن ئاسایشەوە و هەم لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەر و دەزگاکانەوە کاروباری مرۆیی پێویستە بێوەستان بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوام دەبێت."

ف.ق