ئۆپراسیۆنی کامپی هۆل لە دووەم رۆژدایە و سەرەک چەتەیەکیش دەستگیرکرا

ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کامپی هۆل بۆ تێکشکاندنی شانە نووستوەکانی داعش لە دووەمین رۆژدایە و سەرەک چەتەکی داعشەکانیش دەستگیرکراوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پشتیوانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە لە کامپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە لە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١ەوە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بە ناوی 'ئۆپراسیۆنی ئارامی و مرۆیی' دەستپێکردووە.

ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی ٦ هەزار لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت. تاوەکو ئێستا ٩ ئەندامی داعش دەستگیرکراون.

لە ناو دەستگیرکراوەکاندا چەتەیەک هەیە بە ناوی ئەبو سەعید عێراقی، کە بۆ ماوەیەکی زۆر کاری کۆکردنەوە و ناردنی چەتە بووە بۆ ناو داعش.

لە راگەیاندراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا هاتووە، هاوکاریی مرۆیی پێویست لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا بەبێ وەستان بەردەوامێی پێدەدرێت.

ژ.ت