ئۆپراسیۆنی کامپی هۆل لە کامێرای ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە

کامێرای ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەشێک لە دیمەنەکانی 'ئۆپراسیۆنی ئارامی و مرۆیی' لە کامپی هۆل بڵاودەکاتەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پشتیوانیی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە لەکامپی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە، دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ ی بەرەبەیان دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان کرد.

ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی ٦ هەزار لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش بەڕێوەدەچێت. تاوەکو ئێستا ٩ ئەندامی شانە نووستوەکانی داعش دەستگیرکراون.

دیمەنەکانی رۆژی یەکەی ئۆپراسیۆنەکە لە کامێری ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەمشێوەیەیە...

ژ.ت