یەپەژە: رژێمی تیرۆری تورک تێکدەشکێنین

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رژێمی تیرۆری تورک تێکدەشکێنن.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەبارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

" دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەموو کاتێک رووی قڕکەر و فاشێزمی خۆی ئاشکرا کردووە، هەموو جۆرە رێبازێکی دڕندانە لە بەرانبەر گەلان بەکاردەهێنێت. ئەم هێرشانەی کە ١٩ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە دێرک، کۆبانێ، عەین عیسا، دربێسی، زرگان، شەهبا و تەل رەفعەت ئەنجامیدا کە هەمووی خاکی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە، قڕکەری ئەو فاشیزمەیە.

ئەردۆغانی فاشیست کە هەرچەندە روداوە تاریکەکەی ئەستەنبوڵ وەک بیانوی هێرشەکان بەناو دەبات، بەلام هەموو کەسێک دەزانێت کە ئامادەکاری هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کراوە. رژێمی تیرۆری ئەردۆغان هەروەک چۆن کە بە دەستی خۆی گەلی خۆی کوشت، ئەمڕۆ بە عەقڵیەتی قڕکەر هێرشی کرد. بەڵام پێویستە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بزانێت کە سەرناکەوێت.

ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان کە خاکەکەی بە خوێنی دەیان هەزار شەهید رزگار کردووە، لە بەرانبەر داگیرکەری دەپارێزێت و وڵاتپارێزی و وابەستەبوونی بە بەهاکانی خستوووتەڕوو. پێویستە ژنان و گەنجانی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرانبەر ئەو هێرشانە خاکەکەیان بپارێزن و جێگەی خۆیان لە سەنگەرەکانی پاراستنی خاک و وڵاتدا بگرن.

ئێمە بۆ گەلی قاڕەمانمان کە لەم کۆمەڵکوژیەدا گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. پێویتە گەلەکەمان بزانێت کە تۆڵە لە قڕکەران دەکەینەوە. ئەمە یەکەم هێرش نییە کە لەلایەن دەوڵەتی تیرۆریستی تورکەوە ئەنجام دەدرێت و دوایین هێرشیش نابێت، بەڵام ئێمە هیچ کاتێک لەبەرانبەر هێرشەکان سەرمان دانانەوێنین و هەنگاو بەرەو دواوە نانێین. بە کەلتوری بەرخۆدانمان کە لە هەموو دەڤەرێک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بە تێکۆشانمان دەسەلاتی قڕكەر و رژێمی تیرۆر تێکدەشکێنین."

ف.ق